چی دەربارەی “پەناگەی قیامەت” دەزانیت، کە تێچووی هەندێکیان دەگاتە ١٠٠ ملیۆن دۆلار



مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی ترس و دڵەڕاوکێی زیاتر دەبێتەوە سەبارەت بە داهاتوو، جا چ جەنگ بێت یان کارەساتی سروشتی، یاخود گۆڕانی چاوەڕواننەکراوی کەشوهەوا بێت.

 

ئێستا دیاردەیەکی سەرنجڕاکێش سەری هەڵداوە، ئەویش دروستکردنی شوێنی تایبەتی خۆپارێزییە بە ناوی “پەناگەی قیامەت”، کە ئەم پەناگانە پێشتر ڕۆڵیان بینیوە و ئێستا دروستکردنیان سەری هەڵداوەتەوە.

 

ئەم پەناگانە کە سەردەمانێک تەنیا بیرۆکەیەک بوون، ئێستا بوونەتە واقیعێک کە قووڵترین ترس و خواستی مرۆڤایەتی بۆ مانەوە بەرجەستە دەکات.

 

مێژووی دروستکردنی پەناگە

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا؛

لە سەردەمی شەڕی سارد دا، ئەمریکا بەرنامەیەکی بەرفراوانی گرتەبەر بۆ دروستکردنی پەناگەی قیامەت لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی شەڕی ئەتۆمی.

لە ساڵی ١٩٦٣ بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، بەرمیلی هەڵگرتنی ئاو بە قەبارەی ٦٦ لیتری وەک بەشێک لە کەرەستەی سەرەتایی بۆ ئەم پەناگانە دابەشکرا.

 

دیارترین پڕۆژەکان لەم چوارچێوەیەدا بریتی بوون لە پڕۆژەی دوورگەی یۆنانی و پەناگەی شاخی شاین، هەروەها بارەگای حکومەتی فریاگوزاری لە کەنەدا، کە پەناگەکان کۆگایەکی بەهێزی ژێرزەمینیان هەبوو، ئامادە دەکران بۆ بەکارهێنان وەک پەناگەی کاتی.

 

لە ئەیلوولی ١٩٦١، پرۆگرامی (پەناگەی کۆمەڵگا) لە ژێر چاودێری ستوارت ئێڵ پیتمان دەستیپێکرد، بە ئامانجی دابینکردنی پاراستن بۆ کۆمەڵگە ناوخۆییەکان، دواتر و تا ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، ئەمریکا کۆتایی بە بودجەی فیدراڵی بۆ ئەم داڵدەدانانە هێنا.

ئەوروپا:

لە وڵاتانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو و بلۆکی ڕۆژهەڵات، سیستمی ترانزێتی بەکۆمەڵ و میترۆ بە شێوەیەک داڕێژرابوو کە وەک پەناگەی فریاگوزاری بەکاربهێنرێت.

 

بۆ نموونە هێڵی میترۆی سانت پترسبۆرگی ڕووسیا قووڵترینە لە جیهاندا بە تێکڕای قووڵی ٦٠ مەتر و وێستگەی ئارسناڵنا لە کیێڤ قووڵترینە تا ئێستا بە بەرزی ١٠٥.٥ مەتر.

 

لە ئەوروپای ڕۆژئاوا، وڵاتانی وەک ئەڵمانیا، نەمسا، سوید و سویسرا، تۆڕی بەرفراوانی پەناگەی قیامەتیان پەرەپێداوە، بە تایبەتی سویسرا لە ساڵانی شەستەکانەوە دروستکردنی پەناگەی لە هەموو بینا نوێیەکانی نیشتەجێبووندا کردووە بە مەرج و تا ساڵی ٢٠٠٦  بەشی زیاتر لە ١١٤٪ی دانیشتووانەکەی پەناگەی هەبووە.

 

شانشینی یەگرتووی بەریتانیا؛

بەریتانیا تۆڕێکی پەناگەی ژێرزەمینیی دامەزراند کە لە سەرانسەری وڵاتەکەدا درێژ دەبووە وە، کە ئامانجە ستراتیژییەکانی وەک پاراستنی سەرۆکی پێشووی یوگۆسلاڤیا و ئەندامانی حکومەت لە کاتی جەنگی سارد دا لەخۆگرتبوو.

 

یەکێک لەو پەناگانە، ناوەندی فەرماندەیی (Armijska Ratna Komanda D-0) یە، کە بە “کەشتییەکە” ناسراوە، بە شێوەیەک دیزاین کراوە تا بەرگەی ئاڵوگۆڕی ئەتۆمی ڕاستەوخۆ بگرێت.

 

ئەم ئامادەکارییە بەرفراوانە ئەو هەوڵە چڕانەی حکومەتەکانی جیهان نیشان دەدەن بۆ پاراستنی دانیشتووانەکانیان لە ژێر ڕۆشنایی هەڕەشەکانی جەنگی ئەتۆمیدا، هەروەها تیشک دەخەنە سەر ئەو ڕۆڵە گۆڕاوانەی کە ئەم پەناگانە لەو قۆناغەی مێژوودا بینیویانە.

چۆن پەناگەی قیامەت دروستدەکرێن؟

دروستکردنی پەناگەی قیامەت، یان پەناگەی بەرگریی لە جەنگی ئەتۆمی، پێویستی بە ڕێوشوێنی ورد و کەرەستەی تایبەت هەیە بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی کاریگەر لە تیشک و هەڕەشەکانی .

 

قەڵغانی تیشکی:

پەناگەی بنەڕەتی کەوتنەخوارەوە پێویستی بە بەرگێکی زرێپۆشی هەیە کە بەرکەوتن بە تیشکی گاما بە ڕێژەی ١٠٠٠ کەم دەکاتەوە، بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئاستە لە پاراستن، کەرەستەی ئەستووری ١٠ هێندەی بڕی پێویست بۆ نیوەی بەرکەوتن بەکاردەهێنرێت.

 

بۆ نموونە دەتوانرێت ١ سم قورقوشم، لەبری ٦ سم کۆنکرێت، یان ٩ سم زەوی پاککراوە بەکاربهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی تیشکی گاما.

 

دیزاینی پەناگە:

زۆرجار پەناگە لە شێوەی خەندەق دروست دەکرێت و سەقفەکەی بە دووری یەک مەتر لە زەویە، دەرگای پەناگە بە گۆشەی ڕاست دیزاینکراوە تا ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی تیشکی گاما بکات، کە بە هێڵی ڕاست دەڕوات، هەروەها ڕووەکەی بە چینێکی پلاستیک داپۆشراوە بۆ رۆڵبینینی وەک دژە ئاو.

 

دەرگای دژە دەنگ:

پەناگەکە، دەرگای تایبەتی رێگری دەنگی بۆ دابینکراوە کە توانای هەڵمژینی ئەو دەنگانەیان هەیە کە لە ئەنجامی تەقینەوەکان دروست دەبن.

 

کۆنترۆڵی کەشوهەوا:

بە تێپەڕبوونی کات پەناگەکان گەرم دەبن، بۆیە چوارچێوەیەکی فراوان لە پانێڵە جوڵاوەکان بەکاردەهێنرێت بۆ ساردکردنەوەی پەناگە بە جوڵاندنی هەوای سارد بۆ ناوەوە.

 

فلتەری هەوا:

هەندێک لە پەناگەکان فلتەری NBC (ئەتۆمی، بایۆلۆجی، کیمیایی)یان تێدایە بۆ ئەوەی پارێزگارییەکی زیاتریان تێدا دابین بکرێت.

 

ناوەڕۆکی پەناگە:

پەناگە دەبێت پێداویستی پێویستی هەبێت لەوانە ئاو، خۆراک، کەرەستەی خاو بۆ بیناسازی و چاککردنەوە، دەرمان، و ئامێری پەیوەندیکردن.

 

هەموو ئەم لایەنانە دڵنیای دەدەن لەوەی کە پەناگە پارێزگارییەکی گونجاو لە دۆخی نائاسایی تونددا دابین دەکەن و بەشێکی گرنگن لە ئامادەکاری بۆ کارەسات لە زۆرێک لە وڵاتان.

 

ئێستا لە جیهانێکدا کە هەستکردن بە مەترسی و دڵنیانەبوون زیاترە، هەندێک لە دەوڵەمەندەکانی جیهان سەرقاڵی دروستکردنی شوێنی داڵدەدانن بۆ ئەوەی لە کۆتایی جیهاندا ڕزگاریان بێت، ئەگەرچی هیچ هەوڵ و پارەیەک نایانپارێزێت.

 

ئەم پەناگانەی کە لە ئێستادا دروستدەکرێن، تەنها شوێنی خۆ حەشاردان نین، بەڵکو شاکارێکی تەلارسازین کە بە نوێترین هۆیەکانی تەکنەلۆژیا و پێکهاتەکانی سەردەم تەیارکراون.

 

تۆم کروز، ئەکتەری هۆلیوود، بەنیازە جێگەی خۆی لە شاری تێلورید لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ دروستبکات، بە تەرخانکردنی بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار، لەسەر زەوییەک کە زیاتر لە ٢٩٨ دۆنمە.

 

کیم کارداشیان، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ لە پاریس دزی لێکرا، زیاتر ئاگاداری ئاسایشی کەسی خۆی و خانەوادەکەیەتی، هەر ئەمەش وای لێکرد بیر لە دروستکردنی پەناگەیەک بکاتەوە لە ماڵەکەیدا کە بڕی تەرخانکراو بۆی ٦٠ ملیۆن دۆلارە.

مارك زۆکەربێرگ، پێشەنگی تەکنەلۆژیا و دامەزرێنەری فەیسبووک دیدێکی ناوازەی هەیە بۆ حەشارگەکەی لە هاوایی، کە بەشێکە لە کۆمەڵگەیەک بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار.

 

ئەم پەناگەیە ٥٠٠٠ پێی چوارگۆشە لە ژێر زەویدایە، بە سیستمێکی کارەبای سەربەخۆ و سەرجەم پیداویستییەکانی ژیان تەیار کراوە.

 

زوکەربێرگ کە بە وردبینی و گرنگیدان بە تایبەتمەندی ناسراوە، ئەو پەناگەیەی بە شێوەیەک دیزاین کردووە کە ببێتە پەناگەیەکی سەلامەت و کاریگەر لە قەیرانە جیهانییەکان یان کارەساتە سروشتییەکان.

شارەوانی سلێمانی باس لە تاپۆکردنی ئەو گەڕەکانە دەکات کە فۆڕمن
پێشت شارەوانی سلێمانی باس لە تاپۆکردنی ئەو گەڕەکانە دەکات کە فۆڕمن
گەردەلوولێکی موگناتیسی باکوری نیوەگۆی زەوی گرتووەتەوە
دواتر گەردەلوولێکی موگناتیسی باکوری نیوەگۆی زەوی گرتووەتەوە
ەیوەندیدار