کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای هەینی بڵاوکردەوە



کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ نمەباران لە ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان ببارێت و سبەینێش هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمە پەستانێکی نوێی دەریای ناوەڕاست.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەم لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و لە ناوچە شاخاوییەکانیش کەمێک کاریگەری زیاتر دەبێت.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمە پەستانێکی نوێ کە لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە دێت، نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان و ناوەڕاستی هەرێم دەبارێت، و ڕێژەی دابارین لە بادینان و پارێزگای دهۆك زیاتر دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە کاتەکانی ئێوارەدا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم کاریگەری بە لاوازی دەمینێتەوە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە ڕوونیشیکردەوە کە سبەینێ پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان 2-3 پلە دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 16 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى

دهۆک : 14 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 19 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 24 پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى

سۆران : 12 پلەى سیلیزى

بانکی ناوەندی: بانکە عێراقی و تورکییەکان پێکەوە دەبەستین
پێشت بانکی ناوەندی: بانکە عێراقی و تورکییەکان پێکەوە دەبەستین
کەمپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا بەدەست کەمی دەرمانەوە دەناڵێنن
دواتر کەمپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا بەدەست کەمی دەرمانەوە دەناڵێنن
ەیوەندیدار