گەردەلوولێکی موگناتیسی باکوری نیوەگۆی زەوی گرتووەتەوە



گەردەلوولێکی بەهێزی موگناتیسی خۆر ئاسمانی وڵاتانی باکوری نیوەگۆی زەوی گرتووەتەوە، شارەزایەکی بواری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لەوبارەیەوە دەڵێت، “ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر هەیە”.

ماردین کانی ئاسکانی، شارەزای بواری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بە تۆڕی میدیای خەڵکی ڕاگەیاند، دەرکەوتنی کۆمەڵێ ڕەنگی جیاواز لە ئاسمانی وڵاتانی باکوری نیوەگۆی زەوی بە ڕەنگەکانی سوور، مۆر و سەوز هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گەردەلوولێکی بەهێزی موگناتیسی خۆر (Solar Wind ).

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوێنێ-وە کاریگەری ئایۆن و بارگەیەکی زۆر لەسەر چینەکان لە بەرگەهەوای زەوی کۆبووەتەوە له جۆری G4، جۆرێکی زۆر بەهێزە ڕەنگی ئاسمان دەگۆڕێت بەهۆی ئەوەی ئەو ئایۆنانە بەر ئەو هەوا سەربەخۆیانە دەکەون له جەمسەرەکاندا هەن، بۆیە دیاردەی جەمسەری لێ پەیدادەبێت و پێێ دەوترێت (Aurora) یان شەفەقی جەمسەری کاریگەری لەسەر هێزی موگناتیسی زەوی دروست دەکات، بە بچووک کردنەوەی بواری موگناتیسی زەوی لە ئەنجامدا جووڵەی مادە تواوەکانی ناخی زەوی لێ دەکەوێتەوە لە ئەنجامی ئەم جووڵەدا ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ناوچە جیاوازەکانی زەوی له ناوچەی پلێتی جووڵۆکدا یاخود تەقێنەوەی گڕکانی لێ دەکەوێتەوە، کاریگەری بۆ تۆڕی تەلەفزیۆن و ڕادیۆیەکان دەبێت دەیان پچڕێنت بۆ ماوەی 40 کاتژمێر بەردەوامی دەبێت.

 

چی دەربارەی “پەناگەی قیامەت” دەزانیت، کە تێچووی هەندێکیان دەگاتە ١٠٠ ملیۆن دۆلار
پێشت چی دەربارەی “پەناگەی قیامەت” دەزانیت، کە تێچووی هەندێکیان دەگاتە ١٠٠ ملیۆن دۆلار
گۆشتفرۆشێک: خەڵک دێنە لامان بایی  دوو هەزار دووگ دەکڕن
دواتر گۆشتفرۆشێک: خەڵک دێنە لامان بایی  دوو هەزار دووگ دەکڕن
پەیوەندیدار