دابەزینی بەهای لیرەی تورکی گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی



دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە و تادێت ئاستی پێوانەیی لە داکشان تۆمار دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە دوو هەزار و 868 لیرەی تورکی، ئەمە یەکەمجارە بەهای دراوی تورکی بۆ ئەو ئاستە دابەزێت.

داکشانی لیرە لەبەرامبەر یۆرۆش درێژەی هەیە و نرخی 100 یۆرۆ سێ هەزار و 117 لیرەیە.

سەرباری هەوڵەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی تورکیا، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە بەر بە داکشانی دراوی وڵاتەکە بگرن و ڕۆژبەڕۆژیش ڕێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتە بەرزتر دەبێتەوە.

زیادەڕەوی شەقامەکانی سلێمانی لادەبرێت
پێشت زیادەڕەوی شەقامەکانی سلێمانی لادەبرێت
بانکی ناوەندی: بانکە عێراقی و تورکییەکان پێکەوە دەبەستین
دواتر بانکی ناوەندی: بانکە عێراقی و تورکییەکان پێکەوە دەبەستین
ەیوەندیدار