ئیسرائیل پێشنیازێکی حەماسی بۆ ئازادکردنی ٥٠ دیلی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە



ئیسرائیل پێشنیازێکی بزووتنەوەی حەماس کە لەبەرامبەر ئازادکردنی ٥٠ دیلی ئیسرائیلیدا، داوای ئازادکردنی ژن و منداڵە بەندکراوەکانی ناو بەندیخانەکانی ئیسرائیل و ڕاگرتنی سێ ڕۆژ پێکدادانەکانی کردبوو، ڕەت کردەوە.

بە پێی هەواڵێکی تەلەفیزیۆنی ئیسرائیل، KAN، تەلئەبیب پێشنیازێکی حەماسی بۆ گۆڕینەوەی دیلەکان ڕەت کردووەتەوە.

بزووتنەوەی حەماس داوای کردبوو کە لەبەرامبەر ئازادکردنی ٥٠ دیلدا، سێ ڕۆژ پێکدادانەکان لە غەززە ڕابگیرێت و ژن و منداڵە بەندکراوەکانی ناو بەندیخانەکانی ئیسرائیل ئازاد بکرێن.

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلیش لە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکوومەتی ئیسرائیل کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بڵاوی کردەوە کە، “ئیسرائیل خواستی لەسەر ئەوەیە کە لەسەر ئاستێکی بەرفراوانتر گۆڕینەوەی دیلەکان ئەنجام بدرێت”.

بەریتانیا پەنابەرانی عێراقی دیپۆرت دەکاتەوە؟
پێشت بەریتانیا پەنابەرانی عێراقی دیپۆرت دەکاتەوە؟
چوارچێوەی هەماهەنگی: پشتگیری بڕیاری دادگا دەکەین بۆ دوورخستنەوەی حەلبوسی
دواتر چوارچێوەی هەماهەنگی: پشتگیری بڕیاری دادگا دەکەین بۆ دوورخستنەوەی حەلبوسی
ەیوەندیدار