چوارچێوەی هەماهەنگی: پشتگیری بڕیاری دادگا دەکەین بۆ دوورخستنەوەی حەلبوسی



درەنگانی شەوی ڕابردوو سەرکردەکانی ناو هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بە دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی خۆیان بۆ بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بە دوورخستنەوەی حەلبوسی ڕاگەیاندووە

هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا لایەنەکان هەر هەڵوێستێکیان ڕەتکردووەتەوە کە زیان بە ناوبانگ و بێلایەنی دادگای باڵای فیدڕاڵی بگەیەنێت.

لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان چوارچێوەی هەماهەنگی سووربوونی خۆی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا دووپاتکردەوە.

ئیسرائیل پێشنیازێکی حەماسی بۆ ئازادکردنی ٥٠ دیلی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە
پێشت ئیسرائیل پێشنیازێکی حەماسی بۆ ئازادکردنی ٥٠ دیلی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە
لە چەند پارێزگایەکی عێراق سبەینێ کرایە پشوو
دواتر لە چەند پارێزگایەکی عێراق سبەینێ کرایە پشوو
ەیوەندیدار