دواكاتی تۆماركردنی فەرمانبەران لە “هەژماری من” ڕاگەیەنرا



 

 

حكومەتی هەرێمی كوردستنان دواین كاتی بۆ تۆماركردنی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران لە پڕۆژەی “هەژماری من” ڕاگەیاند و دەشڵێت: “تەنها ئەمڕۆ 150 هەزار مووچەخۆر تۆماركراون”.

مه‌سرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نوسیوویه‌تی: “لە دوو مانگی رابردوودا، ژمارەی مووچەخۆرمان لەرێگەی بانکی تایبەت لە پرۆژەی هەژماری من لە کوردستان دوو هێندە لێکردووە”.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، دەستكەوتی ئەمڕۆ ئەوەیە، كە زیاتر لە 150 هەزار مووچەخۆری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەی “هەژماری من” تۆمار كراون.

ڕاشیگەیاندووە، ئامانجمانە تا كۆتایی ساڵی 2025 یەك ملیۆن مووچەخۆر لە بانكی تایبەت تۆمار بكەین.

دوابەدوای خۆپیشاندانەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ گواستنەوەی مووچەكانیان بۆ سەر عێراق و دابەشكردنی ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە و ڕەتكردنەوەی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە ئەو پارەیەی بۆ مووچە لە بەغداوە دێت خۆی لەڕێگەی هەژماری بانكییەوە دابەشی بكات.

لە مانگی ڕابردوودا، لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمەوە پڕۆژەی “هەژماری من” ڕاگەیەنرا، كە مووچەخۆران هەژماریان لە چەند بانكێكی تایبەت بۆ دەكرێتەوە و مووچەكانیان دەخرێتە سەر ئەو هەژمارە بانكیانە.

دادگاى باڵاى بەریتانیا بڕیارێکی لە بەرژەوەندی پەنابەران دەرکرد
پێشت دادگاى باڵاى بەریتانیا بڕیارێکی لە بەرژەوەندی پەنابەران دەرکرد
نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئیسرائیل نیگەرانن
دواتر نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئیسرائیل نیگەرانن
ەیوەندیدار