وەزارەتێکی عێراق دەرگای دامەزراندنی بۆ دەرچووانی هەرێمی کوردستان کردەوە



وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرگای دامەزراندنی بۆ دەرچووانی هەرێمی کوردستان کردەوە و پڕکردنەوەی فۆڕمیش 15 ڕۆژە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، داوا لە دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین فۆڕمی دامەزراندن پڕ بکەنەوە.

ڕوونیشیکردەوە، دامەزراندنەکە دەرچووانی ئەم شوێنانە دەگرێتەوە؛ کۆلێژەکانی پزیشکی، تەندروستی، تەکنیکی و پەرستاری، پەیمانگەکانی تەکنیکی و پەرستاری بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاشیگەیاند، پڕکردنەوەی فۆڕم 15 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و دەرچووان هەر پرسیارێکیشیان هەبێت دەتوانن بۆیان ڕەوانە بکەن و لە زووترین کاتدا وەڵامیان دەدرێتەوە.

ئەمەی خوارەوە لینکی فۆڕمەکەیە:

https://soft.moh.gov.iq/2024/kurdistan_g_2024_yagh14

لێزمە باران و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێشت لێزمە باران و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلادەکاتەوە
دواتر یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلادەکاتەوە
ەیوەندیدار