نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئیسرائیل نیگەرانن



نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سوور ڕۆژی چوارشەممە نیگەرانیان دەربڕی دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل هەڵیانکوتایە سەر گەورەترین نەخۆشخانەی غەززە، هەردوو رێخراوەکە داوای پاراستنی ژیانی هەزاران نەخۆش و هاووڵاتیانی سڤیل دەکەن.

بەرەبەیانی چوارشەممە هێزەکانی ئیسرائیل چوونە ناو نەخۆشخانەی ئەل شیفا و ئەو شوێنەیان کردە ئامانج کە دەڵێن ناوەندێکی فەرماندەیی گروپی حەمماسە، گوایە لە ژێر ئەو شوێنەی کە نەخۆشەکان و خەڵکی سڤیل بەهۆی شەڕی توندەوە پەنایان بۆ بردووە تونێلی حەوانی تێدایە.

لەو بارەیەوە مارتن گریفیتس سەرۆکی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کە پێشتر تویتەر بوو وتی” من بەهۆی ئەو هەواڵانەی کە باس لە هەڵمەتە سەربازییەکان دەکەن بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەل شیفا لە غەززە شۆک بووم”.

مارتن گریفیتس وتیشی” پاراستنی منداڵانی ساوای تازە لە دایک بوو, نەخۆشەکان و هەروەها کارمەندانی پزیشکی و هەموو هاووڵاتیانی سڤیل دەبێت لەسەر و هەموو نیگەرانییەکانی دیکە بن”.

گریفیتس لە لێدوانێکی جیادا جەختی لەوە کردەوە کە ئەو تێدەگات لەوەی ئیسرائیل دەیەوێت سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس بدۆزێتەوە، بەڵام کە هیچ بیانوویەک نییە نەخۆشخانەکان بکاتە گۆڕەپانی شەر”.

شەڕی ئیسرائیل و حەمماس لە بەرەبەیانی 7 ی 10 دەستی پێکرد، حەمماس زیاتر لە 5 هەزار موشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، هاوکات ١٤٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا، کە دواتر ئیسرائیل خۆی بەفەرمی ڕایگەیاند کە ١٢٠٠ کەس بووە، وە سەدان کەسیش وەک دیل کەوتنە دەستی حەمماس، لە وەڵامی ئەمەشدا ئیسرائیل شەڕی ڕاگەیاند و تا ئەم ساتە لە هەرسێ میحەوەی ئاسمانی و دەریایی و وشکانییەوە، هێرشەکانی بەردەوامە و زیاتر لە 11 هەزار کەس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش نزیکەی ٤ هەزار منداڵی تێدایە.

دواكاتی تۆماركردنی فەرمانبەران لە “هەژماری من” ڕاگەیەنرا
پێشت دواكاتی تۆماركردنی فەرمانبەران لە “هەژماری من” ڕاگەیەنرا
جێگرەوەی حەلبوسی بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكراكرا
دواتر جێگرەوەی حەلبوسی بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكراكرا
ەیوەندیدار