ئامانج ڕەحیم: لە چەند ڕۆژى داهاتوودا ئەنجامی کۆبوونەوەکانمان لە بەغدا دەردەکەوێت



سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەیان لە بەغدا ڕایگەیاند، “لە چەند ڕۆژى داهاتوودا ئەنجامەکانی دەردەکەوێت”.

ئامانج ڕەحیم، سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیران لە فەیسبووکى خۆى نووسیویەتی، بە سەرۆکایەتیى شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ماوەى چەند ڕۆژێک لە بەغدا بوون، کۆبوونەوەى هاوبەشیان لەگەڵ وەزیرى پلاندانان بە ئامادەبوونى دیوانى چاودێرى دارایی هەرێمى کوردستان و فیدڕاڵ ئەنجامداوە.

ئامانج ڕەحیم، ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەکان تایبەت بوون بە پابەندییەکانى هەرێمى کوردستان لەبەرانبەر حکومەتى فیدراڵى بۆ رادەستکردنى داهاتە فیدراڵییەکان بەشێوەى نەختینەیی.

سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیران ئەوەشی خستەڕوو، بەشێکى کۆبوونەوەکان بۆ بەدواداچوون بووە لەسەر ناردنی پارەی (تەمویلکردن) مووچەى مووچەخۆران بۆ مانگى نیسان، لەگەڵ شایستەکانى هەرێمى کوردستان بەگوێرەى بودجەى گشتیى عێراق.

بە وتەى ئامانج ڕەحیم، کۆبوونەوەکان ئەرێنى بوون و لە چەند ڕۆژى داهاتوودا دەرئەنجامیان دەردەکەوێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەغدا هێشتا بڕیارى خەرجکردنى مووچەى مانگى نیسانى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى نەداوە، کە بەگوێرەى بڕیارى دادگاى فیدراڵى دەبێت لەگەڵ دابەشکردنى مووچەى مووچەخۆرانى عێراق، پارە بۆ هەرێم ڕەوانە بکرێت.

سەرۆکی هەرێم داوای پاراستنی مافی کرێکاران دەکات و حکومەتی بەڵێنی باشترکردنی ژیانیان دەدات
پێشت سەرۆکی هەرێم داوای پاراستنی مافی کرێکاران دەکات و حکومەتی بەڵێنی باشترکردنی ژیانیان دەدات
ڕەوشی پەنابەران دوای بڕیاری ناردنیان بۆ ڕواندا بە کوێ دەگات؟
دواتر ڕەوشی پەنابەران دوای بڕیاری ناردنیان بۆ ڕواندا بە کوێ دەگات؟
ەیوەندیدار