دادگاى باڵاى بەریتانیا بڕیارێکی لە بەرژەوەندی پەنابەران دەرکرد



دادگاى باڵاى بەریتانیا بڕیارى ناردنى پەنابەرانى بۆ رواندا بە نایاسایی لە قەڵەمدا و وەک پێشێلکردنێکى یاسای ناوخۆیی و نێودەوڵەتى ناوى دەبات.

ڕۆژنامەی یوکەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا سوەیلە بریڤمنت لە پۆستەکەی دورخرایەوە، دادگاى باڵاى بەریتانیا سیاسەتى ناردنى پەنابەرانى بۆ رواندا بە نایاسایی ناوبرد و ئەمەش وەک زەبرێکى گەورە بۆ حیزبى پارێزگارانى ئەو وڵاتە وەسفکراوە کە ماوەیەکى زۆرە کارى لەسەر دەکەن.

میدیا جیهانییەکان لە زارى یەکێک لە دادوەرەکانەوە رایانگەیاندوە، دادگا پشتیوانى لە بڕیارێکى پێشوترى دادگاى پێداچونەوە دەکات و ئەنجامى دادگاى پێداچونەوەى بەریتانیایان قبوڵکردوە و دادگا هاوڕا بوە لەگەڵ ئەنجامەکان.
ئەو دادوەرە بە میدیاکانى راگەیاندوە، وەرگرتنى پەنابەران لە رواندا ماناى وایە کە دەکرێت ئەو پەنابەرانە بنێردرێنەوە بۆ وڵاتەکانى خۆیان و بەمەش روبەڕوى توندوتیژى ببنەوە و ئەمەش پێشێلکردنى یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانە.
بەپێى بڕیارێکى وەزارەتى ناوخۆى بەریتانیا، بڕیاربو هەر پەنابەرێک لە مانگى یەکى ساڵى 2022 بەشێوەى نایاسایی چوبێتە وڵاتى بەریتانیا، رەوانەى رواندا بکرێت، ئەم بڕیارە ناڕەزایەتیی زۆرى لێکەوتەوە و لەگەڵ ئەوەى هەوڵەکانى بەریتانیا چڕببونەوە، بەڵام رێگریی لێکراو و ئێستاش ئەو بڕیارە بە نایاسایی ناسێنرا.

پێشتریش لە مانگى حوزەیران، دادگاى تێهەڵچونەوەى بەریتانیا بە زۆرینەى دەنگ ناردنى پەنابەرانى بۆ رواندا بە نایاسایی ناساند و رایگەیاند، رواندا بۆ کۆچبەران سەلامەت نییە.

ئیسرائیل “بۆمبی ئیسفەنجی” بۆ تونێلەكانی فەلەستین بەكاردەهێنێت
پێشت ئیسرائیل “بۆمبی ئیسفەنجی” بۆ تونێلەكانی فەلەستین بەكاردەهێنێت
دواكاتی تۆماركردنی فەرمانبەران لە “هەژماری من” ڕاگەیەنرا
دواتر دواكاتی تۆماركردنی فەرمانبەران لە “هەژماری من” ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار