ڕوسیا “ئێران و لوبنان نایانەوێت ببن بە بەشێک لە کێشەی فەلەستین”



سێرجی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، تاران و بەیروت نایانەوێت ببنە بەشێک لە شەڕ و ناکۆکییەکانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل و بەشداری تێدا ناکەن ئەگەر گێچەڵیان پێ نەکرێت.

لەچوارچێوەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە کەناڵی ئاڕتی ڕوسی بڵاوی کردەوە، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی لەوبڕوایەدا نیم هەریەکە لە ئێران و لابنان ببن بەبەشیک لە جەنگی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل.

وتیشی، من وای نابینم هیچ خواستێک لەلایەن ئەم دوو دەوڵەتەوە بۆ فراوانبوونی جەنگەکە هەبێ لە ناوچەکەدا.

جەختی لەوەشکردەوە، “کێشەکە ئەوەیە کە ئەم خۆڕاگرییە وەک هەڵکردنی گڵۆپی سەوز ببینیت و مامەڵەی لەگەڵ بکەیت بۆ ئەنجامدانی هەر شتێک کە دەتەوێت لە غەززە ئەنجامی بدەیت کە ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە.”

حەلبوسی: پێشێلکردنی دەستوور لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە مەترسیدارە
پێشت حەلبوسی: پێشێلکردنی دەستوور لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە مەترسیدارە
دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دەگرێت کە دوکەڵ دەکەن
دواتر دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دەگرێت کە دوکەڵ دەکەن
ەیوەندیدار