دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دەگرێت کە دوکەڵ دەکەن



وتەبێژى پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر لە بارەی ئەو ئۆتۆمبیلانەی دوکەڵ دەردەکەن ڕایگەیاند، مۆڵەت دەدەنە خاوەنى ئۆتۆمبیلەکان تا کێشەکەیان چارەسەر بکەن، ئەگەر چارەسەریش نەکرێن دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا دەگیرێت.

فازل حاجى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى هەولێر ڕایگەیاند، بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکان دوکەڵى ژەهراوی دەردەکەن، کاریگەریی نەرێنییان لەسەر ژینگە و تەندروستى هاوڵاتییان هەیە بۆیە تا ٢٠ـى ئەم مانگە مۆڵەت دەدرێتە خاوەنەکانیان تا کێشەکەیان چارەسەر بکەن.

ئاماژەى بەوەکرد، بە بڕیارێکى وەزارەتى ناوخۆ لە دواى ٢٠ـى ئەم مانگەوە گەر شۆفێران کێشەى ئۆتۆمبێلەکەیان چارەسەر نەکردبێت، ئەوا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا دەگرن، کاتێک ئۆتۆمبێلەکانیان پێدەدرێتەوە کە چاکبکرێنەوە و دڵنیاببنەوە لەوەی چیتر دوکەڵ ناکەن.

ڕوسیا “ئێران و لوبنان نایانەوێت ببن بە بەشێک لە کێشەی فەلەستین”
پێشت ڕوسیا “ئێران و لوبنان نایانەوێت ببن بە بەشێک لە کێشەی فەلەستین”
بەبڕیاری سودانی پردێک بەناوی غەززەوە ناو دەنرێت
دواتر بەبڕیاری سودانی پردێک بەناوی غەززەوە ناو دەنرێت
ەیوەندیدار