حەلبوسی: پێشێلکردنی دەستوور لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە مەترسیدارە


محەمەد حەلبوسی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی لە پەرلەمانی عێراق بە پێشێلکردنی دەستوور و مەترسیدا وەسفکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد حەلبوسی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەربارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدا و ڕایگەیاند، ئەندامێتی پەرلەمان بە مردن یان دەستلەکارکێشانەوە یان نەخۆشیی کۆتایی دێت، بەڵام دادگای فیدراڵی هەموو مەرجەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەندامێتیم لە پەرلەمان لەبەرچاو نەگرتووە.

وتیشی: ئەرکی دادگای فیدراڵییە پابەند بێت بە جێبەجێکردنی دەستوور و ماددەکانیشی بە جۆرێك ڕاڤە بکات کە بوار بۆ بۆچوونی دیکە نەهێڵێتەوە.

حەلبوسی ڕاشیگەیاند، دادگای فیدراڵی بە دەرکردنی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتیم لە بەرلەمان، دەستووری پێشێلکردووە و ئەمەش کارێکی مەترسیدارە.

دوێنێ دادگای فیدراڵی بڕیاریدا ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە.

 

دادگای فەڕەنسا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد دەرکرد
پێشت دادگای فەڕەنسا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد دەرکرد
ڕوسیا “ئێران و لوبنان نایانەوێت ببن بە بەشێک لە کێشەی فەلەستین”
دواتر ڕوسیا “ئێران و لوبنان نایانەوێت ببن بە بەشێک لە کێشەی فەلەستین”
پەیوەندیدار