ژمارەی ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا ئاشکرا دەکرێت



وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرای کرد کە لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا ٥٥ هێرش کراوەتە سەر بنکەکانیان لە عێراق و سووریا.

سابرینا سینگ یاریدەدەری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) زانیاری سەبارەت بەو هێرشانە خستەڕوو کە کراونەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا و ڕایگەیاند، لە ١٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، ٥٥ هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا.

ڕوونیشیکردەوە کە ٢٧ هێرشیان بنکەکانیان لە عێراق و ٢٨یان لە سووریا کراونەتە ئامانج.

سینگ ڕاشیگەیاند، لەو هێرشانەدا ٥٩ کارمەندیان بە سووکی برینداربوون و هەموویان گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان.

گروپێك بە ناوی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە ڕادەگەیەنێت کە لە ڕێی مووشەك و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە دەکرێنە سەر بنکەکانی ئەمریکا.

پەرلەمانی كوردستان و سیاسەتی یاسادانان
پێشت پەرلەمانی كوردستان و سیاسەتی یاسادانان
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ١٠ خوێندکار برینداربوون
دواتر لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ١٠ خوێندکار برینداربوون
ەیوەندیدار