لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ١٠ خوێندکار برینداربوون



بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سنووری ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ مینی پاسێک کە هاتووچۆی بەخوێندکاران دەکرد وەرگەڕا و بەهۆیەوە ١١ کەس برینداربوون کە ١٠ کەسیان خوێندکاربوون.

سەبارەت بەجۆری ڕووداوەکە ئاماژە بەوەکراوە ڕووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و لە سنوورى ناحیەى دینارتەى قەزاى ئاکرێ ڕوویداوە کە بەهۆیەوە، ١١ کەس بریندار بوون و ١٠ کەسیان خوێندکارن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئۆتۆمبێلەکە ڕۆژانە خوێندکارانی بۆ خوێندنگەکەیان گواستووەتەوە و بەهۆی بارینی باران و خزبوونی ڕێگاکەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و لە پردێکەوە کەوتووەتە خوارەوە و وەرگەڕاوە.

ژمارەی ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا ئاشکرا دەکرێت
پێشت ژمارەی ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا ئاشکرا دەکرێت
حکومەتی هەرێم دەربارەی نەوت و داهاتی وەزارەتەکان کۆدەبێتەوە
دواتر حکومەتی هەرێم دەربارەی نەوت و داهاتی وەزارەتەکان کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار