هاووڵاتییەك بە دەستڕێژی گوللە کوژرا



هاووڵاتییەك لە سنووری گەرمیان کوژرا و کەسوکارەکەی بە پۆلیسیان ڕاگەیاندووە کە ماتۆڕسوارێك تەقەی لێکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی کوڵەجۆ سەر بە ناحیەی کۆکزە هاووڵاتییەك بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لەوێ گیانی لەدەستدا.

ڕوونیشیکردەوە، هاووڵاتییەکە لەدایکبووی 1979-ە و بە وتەی کەسوکارەکەی ماتۆڕسوارێك لە نێو کوڵەجۆ تەقەی لێکردووە.

پۆلیسی گەرمیان ڕاشیگەیاند، لێکۆڵینەوە دەربارەی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و لە هەولدان بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکە.

کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا
پێشت کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا
دژە تیرۆری کوردستان: تورکیا ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی یەبەشەی کردە ئامانج
دواتر دژە تیرۆری کوردستان: تورکیا ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی یەبەشەی کردە ئامانج
ەیوەندیدار