کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا



بەیانی ئەمڕۆ جوارشەممە بەهۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێک گیانی لەدەستداو کرێکارێکی دیکەش برینداربوو.

سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ١٢٢ی سلێمانی ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە پشتی شاری ڕۆشنبیران دوو کرێکار لەکاتی کارکردندا سەری مەنهۆڵێکیان هەڵداوەتەوە و لەو کاتەدا بەر تەزووی کارەبا کەوتوون، یەکێکیان گیانیلەدەستداوە و ئەوی دیکەشیان برینداربووە.

باسی لەوەشکرد، ئەو کرێکارەی گیانیلەدەستداوە تەمەنی ٣٠ ساڵان بووە و بریندارەکەش تەمەنی ١٧ ساڵە، وتیشی، لە ئێستادا تەرمەکە و بریندارەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شۆڕش لە شاری سلێمانی.

هەولێر؛ ١٩ بنکەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دادەنرێن
پێشت هەولێر؛ ١٩ بنکەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دادەنرێن
هاووڵاتییەك بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
دواتر هاووڵاتییەك بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
ەیوەندیدار