کۆریای باکور ئەمریکا بە پێشێلکاری ئاشتی ناودەبات



تشول سو سەرۆکی کاروبارە نێودەوڵەتییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور ڕایگەیاند، ئەمریکا بەچەکی قەدەغەکراوی نێودەولەتی هاوکاری ئۆکراینا دەکات لە جەنگی ڕوسادا و ئەوەش پێشێلکردنی ئاشتییە و سەقامگیری لە ئەوروپا تێکدەدات

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بەردەوامە لە هاوکاری کردنی هێزەکانی ئۆکرانیا لەڕێگەی چەکە قەدەغەکراوەکانەوە لەوانەش پێدانی جۆرە چەکێک کە یۆرانیۆمی تێدایە و بە ئەتۆم دەناسرێت، کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و بەگوێرەی یاسا نێودەولەتییەکان قەدەغەیە بەکار بهێنرێن، چونکە بەکارهێنانایان هەرەشە لەسەر سەقامگیری ئەوروپا دروست دەکات و پرۆسەی ئاشتی لەناو دەبات وتیشی ئەو چەکانە لەتوانایانداهەیە ٢٥٠ کیلۆمەتر ببڕن و چەکی دژە تانکیش ڕادەستی ئۆکراینا کراوە.

باسی لەوەشکرد، هەریەکە لە بەیتانیا و ئەمریکا هۆکارن بۆ درێژەکێشانی ناکۆکییەکانی ئۆکراینا. وتیشی، روسیا ماوەی ٣٠ ساڵە دەیەوێت لەگەڵ هاوپەیمانێتی باکوری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ سەبارەت بە دۆخی ئەمنی ئەوروپا ڕێکبکەوێت، بەڵام هەمیشە بە خراپی وەڵام دراوەتەوە و ئێستاش هاوپەیمانێتییەکە لە سنوورەکانی روسیا نزیک دەبێتەوە.

کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت، بەفر دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات
پێشت کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت، بەفر دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات
نێچیرڤان بارزانی پەیامی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە
دواتر نێچیرڤان بارزانی پەیامی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار