نێچیرڤان بارزانی پەیامی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە



ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، گەرمترین پیرۆزبایی لە خه‌ڵکی شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم، سلێمانی پێگەیەکی دیاری هەبووە لە قوربانیدان بۆ ئازادی.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە یادی دامەزراندنی سلێمانی ڕایگەیاند، بە بۆنەی ٢٣٩هەمین ساڵیادی بنیاتنانی پایتەختی ڕۆشنبیریی كوردستان، شاری سلێمانیی ئازیزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خه‌ڵکی شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوەکرد، سلێمانی هەمیشە شارێكی زیندوو بووە، ڕۆڵ و پێگەیەكی كاریگەر و دیاری هەبووە لە خەبات و قوربانیدان بۆ ئازادی و سەرفرازیی گەلەكەمان.

وتیشی، بە ئومێدی ئاوەدانی، گەشە و پێشكەوتنی بەردەوام بۆ سلێمانی و سەرجەم شارەكانی دیكەی كوردستان.

کۆریای باکور ئەمریکا بە پێشێلکاری ئاشتی ناودەبات
پێشت کۆریای باکور ئەمریکا بە پێشێلکاری ئاشتی ناودەبات
گەشتیارێك بە دەیان هەزار دۆلارەوە دەستگیرکرا
دواتر گەشتیارێك بە دەیان هەزار دۆلارەوە دەستگیرکرا
ەیوەندیدار