ئێران  و یەکێتی ئەوروپا داوای دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی یەکپارچە دەکەن



وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناسر کەنعانی دەربارەی پێشنیازی چارەسەری دوو دەوڵەتی، دەڵێت،”وڵاتەکەمان باوەڕی بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی یەکپارچە هەیە کە هەر لە دەریاوە دەست پێ دەکات تاڕووبار”.

کەنعانی لەچوارچێوەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەفتانە کە لە تارانی پایتەخت ڕێکخرابوو هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین پێشهاتەکانی کەرتی غەززەی گەمارۆدراو کرد کە ٣٨ ڕۆژە لەلایەن ئیسڕائیلەوە بە چڕی بۆردومان دەکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناسر کەنعانی سەبارەت بە پێشنیازی چارەسەری دوو دەوڵەتی و وەک ئاماژەیەک بە دەریای ناوەڕاست هەتا ڕووباری ئوردن، وتی، “وڵاتەکەمان باوەڕی بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی یەکپارچە هەیە کە لە دەریاوە دەست پێ دەکات تا ڕووبار”.

لەلایەکی دیکەوە نوێنەری باڵای یەکێتی ئەورووپا بۆ سیاسەتی دەرەوە و کاروباری ئاسایش، جۆزێف بۆرێل ڕایگەیاند، “پێویستە دەوڵەتێک بۆ فەلەستینییەکان دابمەزرێنین و ئەمەش پێویستە دوای پێکدادانەکان بیر لەم ڕێگە چارەسەرە بکرێتەوە.”

جۆزێف بۆرێل پێویستی بونیادنانی دەوڵەتێکی بۆ فەلەستینییەکان ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگە بە کۆچی زۆرەملێی فەلەستینییەکان و داگیرکردنی غەززە لە لایەن ئیسرائیلییەکان نادەن.

جۆزێپ بۆرێل ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانی عەرەبی لە ئێستادا نایانەوێت لەم بارەیەوە قسە بکەن.

سولەیمانی یان سڵێمانی یان سلێمانی؟
پێشت سولەیمانی یان سڵێمانی یان سلێمانی؟
ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتە ١١ ھەزار و ٢٤٠ کەس
دواتر ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتە ١١ ھەزار و ٢٤٠ کەس
ەیوەندیدار