كات و شوێنی خۆپیشاندان لە سلێمانی ڕاگەیەنرا



كۆمیتەی 1ی ئایار بانگەوازی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە سلێمانی ئاڕاستەی كرێكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و كاسبكاران و خانەنشینان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، خۆپیشاندانەكە بۆ خستنەڕووی مافەكان و فشاركردنە لە حكومەتی هەرێم بۆ جێبەجێ‌ كردنی خواستەكانی كرێكاران و مووچەخۆران.

كۆمیتەی 1ی ئایار لە بانگەوازەكەیدا، كە وێنەی داوە بە (خەڵك) ڕایگەیاندووە، ڕۆژی چوار شەممە 1ی ئایار لە یادی ڕۆژی جیهانی كرێكاراندا لە كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆوە ڕێپێوانێك لەبەردەم باخی گشتی دەستپێدەكات بە شەقامی مەولەویدا تاوەكو بەردەم كاسۆمۆڵ لە ناو بازاڕ و مەڕاسیمێك ئەنجام دەدرێت.

ڕاشیگەیاندووە، خۆپیشاندانەكەیان بۆ خستنەڕووی مافەكان و فشاركردنە لە حكومەتی هەرێم بۆ جێبەجێ‌ كردنی خواستەكانی كرێكاران و مووچەخۆران.

جەختیشی كردۆتەوە، هاوبەشی كردن و هاوكاریكردنی نێوان كرێكاران و مووچەخۆران و مامۆستایان و خانەنشینان و خەڵ:ی ئازادیخواز سەنگی مەحەكە بۆ چوونەپێشەوەی خەباتی جەماوەری لە بەدیهێنانی داخوازییەكاندا.

كەسێكی عەرەب لەسەر كوشتنی دوو كەس لە سلێمانی دەستگیركرا
پێشت كەسێكی عەرەب لەسەر كوشتنی دوو كەس لە سلێمانی دەستگیركرا
سامسۆنگ پێشانگای “هاوسەنگی نوێ دۆزراو” لە هەفتەی دیزاینی میلانۆ 2024 دەکاتەوە
دواتر سامسۆنگ پێشانگای “هاوسەنگی نوێ دۆزراو” لە هەفتەی دیزاینی میلانۆ 2024 دەکاتەوە
ەیوەندیدار