ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتە ١١ ھەزار و ٢٤٠ کەس



ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتە ١١ ھەزار و ٢٤٠ کەس، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینیش دەڵێت، لە ٤٨ کاتژمێری داھاتوودا ئەگەر سووتەمەنییان بۆ دابیننەکرێت، تەواوی نەخۆشخانەکانی غەززە لەکاردەکەون.

فەرمانگەی راگەیاندنی کەرتی غەززە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە ئاکامی بەردەوامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل، ژمارەی کوژراون لە غەززە گەیشتووەتە ١١ ھەزار و ٢٤٠ کەس، لەو ژمارەیەش چوار ھەزار و ٦٣٠یان منداڵن.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینیش رایگەیاندووە، لە ٤٨ کاتژمێری داھاتوودا تەواوی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە لەکاردەکەون ئەگەر سووتەمەنییان بۆ دابیننەکرێت.

دەشڵێت:” خزمەتگوزاری ئەمبوڵانسی نەخۆشخانەکان لە باکوری غەززە بە تەواوەتی راگیراون و رێکخراوی خاچی سوور ناتوانێت پارێزگاری بۆ ئەمبوڵانسەکان دابینبکات”.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، ئەگەر لە دوو رۆژی داھاتوودا سووتەمەنی نەگەیەندرێتە کەرتی غەززە، ئەوا تەواوی خزمەتگوزارییە مرۆییەکان لەو کەرتە دەوەستێت.

 

ئێران  و یەکێتی ئەوروپا داوای دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی یەکپارچە دەکەن
پێشت ئێران  و یەکێتی ئەوروپا داوای دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی یەکپارچە دەکەن
مونا قەهوەچی: ئێمە وەک گەلی تورکمان کورسی کۆتا بە مافی یاسایی و دەستووری خۆمان دەزانین
دواتر مونا قەهوەچی: ئێمە وەک گەلی تورکمان کورسی کۆتا بە مافی یاسایی و دەستووری خۆمان دەزانین
ەیوەندیدار