سولەیمانی یان سڵێمانی یان سلێمانی؟



د. ئازاد مەنتك

زۆر جار لە نووسین و گۆتندا، لە هەموو ڕاگەیاندنەکان گوێبیستی ناوی شاری سولەیمانی دەبین؛ کە: هەر کەسە و بەشێوازێک گۆی دەکات. لێرەدا، دەکرێت بپرسین؛ ئایا کیهانیان‌ ڕاسته؟! هەتا یەک بخرێت و لە نووسین و گۆتندا‌ وابگۆترێت و بنووسرێت.

هۆکاری دامەزراندنی شاری سولەیمانی زۆر هەیە، کە؛ کاری مێژوونوسانە و بێگوومان هەمووشییان دەگەل کۆک نیین؟! بەڵام هەموو ئەوە پشت ڕاست دەکەنەوە، کە؛ بابانەکان ئەم شارەیان دامەزراندووە. ئەوجا لێرەدا، دێینە سەر ناوەکە؛ لۆ ناویان لێنا سولەیمانی یان سڵێمانی یان سلێمان؟! بێگوومان مانای هەر یەکێک لەو ناوەی جودایە لەگەل ئەوەیتر و بەمجۆرە:

١. سولەیمان: ناوی سولەیمان، کە؛ ناوی پێغەمبەرێکیش بووە، ئەوا؛ مانای پیاوی ئاشتی (رجل السلام) دەدات، لە ئینگلیزی هەر دەنووسرێت (Sulaimania).

دەشێت و زۆریش لە گووینە، کە؛ ئەو کات بەهۆی کاردانەوەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە سەر کۆمەڵگای کوردەواری ئەم ناوە (سولەیمان) بێت و شارەکە ناونرا بێت (سولەیمانی).

٢. سڵێمان: لە فەرهەنگی کوردەواریدا ناوی (سڵێمان) مانای (دوڕ و گەوهەر) دەدات، کە؛ دیسان بەهۆی باکگراوندی مەعریفی و هزری بابانەکان ڕەنگ بێت (سڵێمان)یان هەڵبژارد بێت و شارەکە بووبێتە (سڵێمانی) مانا (شاری دوڕ و گەوهەر).

٣. سلێمانی: لێرەدا لە ووشەدان وفەرهەنگی کوردی دوو مانا لۆ (سلێمان) هەیە، ئەوانیش؛

ا. کەند و لەند: سلێمان مانای نشێووی و کەند و لەند دەدات، کە؛ دەگەڕێتەوه لۆ شوێنی جوگرافی، کە؛ ئەم شارەی تێدا هەڵکەوتووە. ئەها بزانن، کە؛ لە هەولێرێ (غەرێفان)مان هەیە، کە؛ بە (خەلیفان) دەگۆترێت و ناودەبرێت.. غەرێف مانای بەینی دوو چیا دەدات یان دەگۆترێت؛ دەغەرێفێی نا..

ب. سلێمان: دیسان هەر لە ڕووی شوێنە جوگرافییەکەی دێت، کە؛ کاتێک کەند و جۆگەیەک کەرەستەی پیس و خراپی پێدا دێت، دەگۆترێت؛ سلێمان. هەتا هەنووکە لە کوردەواری و لە هەندێک ناوچە ووشەی (سل) مانای دیارە.

٤. سولەیمان (sulaimania): مانای گیایەکی سروشتی دەدات، کە؛ لە دێر زەمانەوە وەک دەرمان و گیای سروشتی بەکار هاتووە. لە (سولەیمان) ئەوانەی لە زانستی ڕووەکی شارەزان، دەزانن؛ کە: جاترە (زعتر)، نەعناع و ڕەیحان و …هتد لە گروپی (سولەیمانی)یەن. لۆیە، دەشێت کە؛ بە هۆی شوێنی جوگرافی ئەم گیا سروشتییانەی زۆر بوو بێت و هەر لەبەر ئەمەش ئەم ناوەی (سولەیمانی) بەسەر دابڕابێت.

٥. سولەیمان (sulaimania): ناوی سولەیمان مانای جۆرە (جاڵجاڵۆکە = عەنکەبووت) دەدات، کە؛ هەرچەندە لە عێراق زۆر جۆری جاڵجاڵۆکە هەیە .. ڕەنگ بێت ئەو کات بە هۆی بوونی ئەم جۆرە جاڵجاڵۆکەیە لەو ناوچەیە ئەم ناوی (سولەیمانی) پێگۆترا بێت.

هەر لەبەر هەموو ئەوانە، ئەم شارە خۆشەویستە هەر چۆنێک گۆ بکرێت و بنووسرێت، ئەوا؛ هەر شاری ڕۆشنبیری کوردییه و یادی پیرۆز بێت.

گەشتیارێك بە دەیان هەزار دۆلارەوە دەستگیرکرا
پێشت گەشتیارێك بە دەیان هەزار دۆلارەوە دەستگیرکرا
ئێران  و یەکێتی ئەوروپا داوای دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی یەکپارچە دەکەن
دواتر ئێران  و یەکێتی ئەوروپا داوای دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی یەکپارچە دەکەن
ەیوەندیدار