عێراق دامەزراندنی دەستپێكردەوە و دەرچووانی كورد دەگرێتەوە



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی عێراق بڕیاری دامەزراندنی بۆ نزیكەی 900 كەس دەركرد، كە دەرچووانی كوردی ناوچە كوردستانییەكانیش دەگرێتەوە.

بەپێی فەرمانێكی وزاری، كە واژۆی وەزیری خوێندنی باڵای عێراقی لەسەرە، و ئەمڕۆ 13ی 11ی 2023 دەرچووە، بڕیار دراوە بە دامەزراندنی دەرچووە یەكەمەكانی كۆلێژەكانی (پزیشكی و پزیشكی ددان و دەرمانسازی و پەرستاری) بۆ ساڵی خوێندنی 2021- 2022، كە ژمارەیان 879 دەرچووە.

هەر بەپێی فەرمانە وزارییەكە، ئەو دامەزراندنە، یەكەمەكانی ئەو كۆلێژانە لە زانكۆكانی (بەغدا، موسڵ، بەسرە، موستەنصرە، كەركوك، كوفە، تكریت، بابل، دیالە، زیقار، كەربەلا، واست، عێراقیە، نەهرەین، میسان، موسەنا، جابر بن حەیانی پزیشكی، ئیبن سینا، فەلوجە، نەینەوا، تەلەعفەر، قادسیە).

بەپێی فەرمانە وزارییەكە، ئەو خوێندكارە كوردانەی یەكەم بوون لە زانكۆی كەركوك و ئەو زانكۆیانەی لە فەرمانەكەدا ناویان هاتووە لەسەر میلاكی حكومەتی عێراق و وەزارەتی خوێندنی باڵا دادەمەزرێن.

بۆ لیستی ناوەكان كلیك لێرە بكە

عێراق بازاڕی ناوەندی “ئۆرزدى باك” لە پارێزگاكان دەكاتەوە
پێشت عێراق بازاڕی ناوەندی “ئۆرزدى باك” لە پارێزگاكان دەكاتەوە
هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتیان بۆ ئەو مریشكانەی بێ‌ ئامادەبوونی كڕیار سەردەبڕدرێن
دواتر هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتیان بۆ ئەو مریشكانەی بێ‌ ئامادەبوونی كڕیار سەردەبڕدرێن
ەیوەندیدار