عێراق بازاڕی ناوەندی “ئۆرزدى باك” لە پارێزگاكان دەكاتەوە



وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ دووشەممە، دەستپێکردنی کارەکانی ژیانەوە و كردنەوەی 9 بازاڕی ناوەندی “ئۆرزدی باك” لە بەغدای پایتەختی ڕاگەیاند، جەختیشدەكاتەوە، کە پلانیان هەیە دووبارە ئەو بازاڕانە لە سەرجەم پارێزگاكان بكەنەوە.

لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا لە سەرجەم شارەكانی عێراق بە شارەكانی ئێستای هەرێمی كوردستانیشەوە بازاڕی ئۆرزدی باك “اسواق مركزی” هەبوون، كە حكومەت لەڕێگەی ئەو بازاڕانەوە سەرجەم كاڵا و پێداویستییەكانی ناوماڵ و خۆراكی بە نرخی كەمتر لە نرخی بازاڕ دەدا بە هاووڵاتیان.

زەهرا شەیبان کیلانی، بەڕێوبەری گشتی بازاڕە ناوەندییەکان لە وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە، “پرۆسەی نۆژەنکردنەوە و كردنەوەی بازاڕە ناوەندییەکان، کە تێکدرابوون، پێویستی بە ماوەیەکی زۆر هەیە”.

ڕاشیگەیاندووە، كارەكان بەرەوپێشەوە ڕۆیشتوون، کۆمپانیاکەش زۆر بە وردی پەیڕەوی لەم بابەتە دەکات لەبەر ڕۆشنایی بەرنامەی حکومەت، کە جەخت لەسەر پێویستی بنیاتنانەوەی ئەو باڵەخانانە دەکاتەوە، بەتایبەتی کە زۆرێکیان لە بەغدا بوون، تاوەكو لەسەر شێوەی فرۆشگای بازرگانی ئەو كاڵا و پێداویستیانەی تێدا بخرێتەڕوو، كە كۆمپانیاكە بەبازاڕی دەكات.

بەڕێوبەری گشتی بازاڕە ناوەندییەکان دەشڵێت: “ئەو بازاڕانە بۆ ماوەی 19 ساڵ بەجێهێڵدران، ئێستاش کار لەسەر 9 بازاڕ لە بەغدا دەستیپێکردووە، هەروەها بینای خەیلانی”.

وتوشیەتی، “هەنگاوێک هەیە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە لە زۆربەی پارێزگاکان کار بکات، بەو پێیەی گرێبەستێک بۆ بازاڕی ناوەندی کەرکوک و پارچە زەوییەک لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامدرا و پلانەکەش بەجۆرێكە هەموو پارێزگاكان دەگرێتەوە”.

نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
عێراق دامەزراندنی دەستپێكردەوە و دەرچووانی كورد دەگرێتەوە
دواتر عێراق دامەزراندنی دەستپێكردەوە و دەرچووانی كورد دەگرێتەوە
ەیوەندیدار