هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتیان بۆ ئەو مریشكانەی بێ‌ ئامادەبوونی كڕیار سەردەبڕدرێن



قائیمقامیەتی هەڵەبجە هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان سەبارەت بەو مریشكانەی بەبێ‌ ئامادەبوونی كڕیار سەردەبڕدرێن و ڕایدەگەیەنێت، ڕێگەنادەن پێشوەختە مریشک لە دوکانی مریشک فرۆشەکان سەرببڕدرێت، چونکە مریشکی پاککراوی پێشوەختە متمانەی پێ ناکرێت لە ڕووی تەندرووستییەوە و نازانرێت مریشکەکە زیندوو بووە یان نەخۆش بووە.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە لە ڕاگەیانراوەکەدا ئاماژەی بەوەكردووە، لیژنەکەمان هەڵمەتێکی دەست پێ کردووە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە پێشوەختەی پاککردنی مریشک لە دوکانی مریشک فرۆشەکان.

د.دڵنیا فاروق، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە ڕاگەیاند، بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادرێت بەسەربڕین و پاککردنی مریشکی زیندوو بەمەبەستی فرۆشتن، چونکە مریشکی پاککراوی پێش وەختە متمانەی پێناکرێت لەڕووی تەندروستییەوە و نازانرێت مریشکەکە زیندووبووە یان نەخۆشبووە.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە بەئامادەبوونی کڕیار مریشک پاک بکرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەکەمان ئاگاداری سەرجەم دووکانی مریشک فرۆشەکان دەکات، کەوا پابەندی ڕێنمایی لیژنەبن، لەدوای تەواوبوونی کاتی دیارکراو هەر شوێنک ڕێنمایی لیژنە جێبەجێ نەکات دەست بەجێ دادەخرێت.

عێراق دامەزراندنی دەستپێكردەوە و دەرچووانی كورد دەگرێتەوە
پێشت عێراق دامەزراندنی دەستپێكردەوە و دەرچووانی كورد دەگرێتەوە
نرخی بلیتی نۆرینگەکان گران بووە
دواتر نرخی بلیتی نۆرینگەکان گران بووە
ەیوەندیدار