نرخی بلیتی نۆرینگەکان گران بووە



نرخی بلیتی نۆرینگەکان گران بووە، بڕیارە لە ساڵی داهاتووەوە نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییە ئەهلییەکان کەمبکرێتەوە و ڕێکخستنەوەی بۆ بکرێت.

د.ڕەهێڵ فەریدوون، بریکاری وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، نرخی بلیتی نۆرینگە پزیشکییەکان، بلیتی وەرگرتنی دەرمانی درێژخایەن و کلینیکە ڕاوێژکارییەکان گران بووە.

نزیکی مانگێکە نرخی بلیت لە بەشێکی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی تەندروستی گران بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوو ساڵە کار لەسەر ڕێکخستنەوەی نرخی خزمەتگوزارییە تەندروسییە ئەهلیەکان دەکرێت، نەتوانراوە لە پەرلەمانی کوردستان یەکلای بکرێتەوە، بەڵام پێویستە بە وردتر کار لەسەر ئەو پڕۆژەیە بکرێت، بەتایبەت لەبابەتی نرخی نەشتەرگەرییەکاندا، چونکە ڕێکخستنەوەی نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە نەخۆشخانە ئەهلیەکاندا کارێکی ئاسان نییە.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دەبێت نرخەکان ڕێکبخرێتەوە، ئەو بڕەی بۆ نەخۆشخانە، پزیشک، ستاف و تێچووەکان دیاریبکرێت، سەرجەم زانیارییەکان بۆ هاووڵاتیانیش ڕوونبکرێتەوە.

ماوەی دوو ساڵە کار لەسەر پڕۆژەکە دەکەن، لە دوو هەفتەی داهاتوودا ڕێنماییەکان تەواودەکرێن، تا لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەربدرێت، نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەکان ڕێکبخرێتەوە لەگەڵ دۆخی ئابووری هاووڵاتیاندا بگونجێت.

هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتیان بۆ ئەو مریشكانەی بێ‌ ئامادەبوونی كڕیار سەردەبڕدرێن
پێشت هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتیان بۆ ئەو مریشكانەی بێ‌ ئامادەبوونی كڕیار سەردەبڕدرێن
شارەوانی لەسەر وەستانی ئۆتۆمبێل بەپارە لە شەقامەكان ڕوونكردنەوە دەدات
دواتر شارەوانی لەسەر وەستانی ئۆتۆمبێل بەپارە لە شەقامەكان ڕوونكردنەوە دەدات
ەیوەندیدار