چینییەکان شوێن بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان لێژ دەکەن



کۆمپانیای پێترۆچاینای چینی لە شوێنی ئێکسن مۆبیلی ئەمریکی دەبێتە خاوەن گەورەترین گرێبەستی وەبەرهێنان لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای بەسرە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، عێراق رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای ئێکسن مۆبیل واژۆکردووە بۆ ئەوەی کۆتایی بە کارەکانی لە کێڵگەکەدا بێنێت و رێگە بە پێترۆچاینا بدات ببێتە وەبەرهێنەری سەرەکیی کێڵگەکە.

حەسەن محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی بەسرە بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە، “خوێندنەوەمان بۆ رێککەوتنەکە کرد و وەزارتی نەوت لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی بەسرە بڕوایان وایە کە باشترین بژاردە ئەوەیە کۆمپانیای پێترۆچاینا ببێتە بەڵێندەری سەرەکیی قورنەی رۆژئاوای ژمارە یەک”.

حەسەن محەممەد هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، عێراق “رێککەوتنی فرۆشتنی” واژۆکردووە بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسە داراییەکان تاوەکو کۆمپانیای نەوتی بەسرە کە سەر بە حکومەتی عێراقە، ببێتە خاوەنی ئەو پشکانەی کە ئێکسن مۆبیل دەستبەرداریان دەبێت.

ساڵی رابردوو، کۆمپانیای پێرتامینای ئەندەنووسی 10٪ی پشکەکانی ئێکسن مۆبیلی لە کێڵگەی قورنەی رۆژئاوای (ژمارەی یەک) کڕین و بەوەش رێژەی پشکەکانی بۆ 20٪ بەرزکردەوە؛ کۆمپانیای نەوتی بەسرەش 22.7٪ی پشکەکانی کۆمپانیا ئەمریکییەکەی کڕیەوە.

یەدەگی کێڵگەی نەوتی قورنەی رۆژئاوای ژمارە یەک بە 20 ملیار بەرمیل نەوت مەزەندە دەکرێت. ئێستا رۆژانە 560 هەزار بەرمیلی لێ دەردەهێندرێت، دوای جێهێشتنی کێڵگە نەوتییەکە، ئێکسن مۆبیلی ئەمریکی هیچ رۆڵێکی لە کەرتی وزەی عێراقدا نامێنێت.

 

بەوێنە؛  لە سلێمانی كارگەیەكی گوڵەبەڕۆژە داخرا
پێشت بەوێنە؛ لە سلێمانی كارگەیەكی گوڵەبەڕۆژە داخرا
گەر لەماوەی دیاریکراو بەشەخۆراکەکەت وەرنەگریت دەگێڕدرێتەوە
دواتر گەر لەماوەی دیاریکراو بەشەخۆراکەکەت وەرنەگریت دەگێڕدرێتەوە
ەیوەندیدار