گەر لەماوەی دیاریکراو بەشەخۆراکەکەت وەرنەگریت دەگێڕدرێتەوە



وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەو ماوەیەی دیاریکرد کە پێویستە هاووڵاتییان بەشەخۆراکەیان لەلای بریکارەکان وەرگرن، ئەگەر لەوماوەیەدا وەرینەگرن دەگەڕێنرێتەوە.

ریاز موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی چاودێری بازرگانی و دارایی وەزارەتی بازرگانی لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: وەزارەت فەرمانیکردوە بەدواداچون بۆ بریکارەکانی ماددە خۆراکییەکان بکرێت.
ریاز موسەوی ویشی: بەهۆی ئەوەی بەشێك لە هاووڵاتییان بەشەخۆراکەکەیان وەرنەگرتوە ئەو ماددانە لەلای بریکارەکان کەڵەکەبون و گرفتی بۆ دروستکردون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەشێك لە بریکارەکان ڕێنماییەکانی کۆگاکردن جێبەجێناکەن و ئەمەش دەبێتەهۆی خراپ بوونی ئەو خۆراکانە و بەشێوەیەکی جیاواز ڕادەستی هاووڵاتییان دەکرێت کە وەزارەت پارێزگاری لێکردون.

موسەوی ڕاشیگەیاند: پێویستە هاووڵاتی لە ماوەی 30 ڕۆژدا هەستێت بە وەرگرتنی بەشەخۆراکەکەی، ئەگەر لەو ماوەیەدا وەرینەگرێت بەپێی ڕێنمایی نوێی وەزارەت ئەو خۆراکە دەگەڕێنێتەوە.

چینییەکان شوێن بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان لێژ دەکەن
پێشت چینییەکان شوێن بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان لێژ دەکەن
نەخۆشخانەیەكی فەلەستین ڕاگیرا و لە نەخۆشخانەیەكی دیكە كارەسات ڕوویدا
دواتر نەخۆشخانەیەكی فەلەستین ڕاگیرا و لە نەخۆشخانەیەكی دیكە كارەسات ڕوویدا
ەیوەندیدار