بەوێنە؛ لە سلێمانی كارگەیەكی گوڵەبەڕۆژە داخرا



بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەكانی كاركردن قائیمقامیەتی سلێمانی كارگەی گوڵەبەڕۆژەی گەرمیان دادەخات.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەك شەممە (2023.11.12) بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنەی بەكرەجۆی سەر بە لیژنە هاوبەشەكان كارگەی گوڵەبەڕۆژەی گەرمیانی لەگەڕەكی بەكرەجۆ داخست و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكەنەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، داخستنی كارگەكە بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەكانی تەندروستی بەتایبەتی و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن بەگشتی بووە.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.

تەیموری تاقانەكەی ئەنفال دەستڕێژی گولـلەی لێكرا
پێشت تەیموری تاقانەكەی ئەنفال دەستڕێژی گولـلەی لێكرا
چینییەکان شوێن بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان لێژ دەکەن
دواتر چینییەکان شوێن بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان لێژ دەکەن
ەیوەندیدار