چین بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێم بڕیاریدا



کونسوڵی چین لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو ئامادەکاریەک کراوە لە سەری ساڵی نوێوە پێدانی ڤیزای چین لە کونسوڵخانەی هەولێر بە هاووڵاتییان بدرێت.

پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 12/11/2023، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە لیۆ جیۆن، کونسڵی گشتیی وڵاتی چین لە هەولێر کرد.

كونسوڵی چین ئاماژەی بەوەدا، لە هەولێر وەک شارێکی مێژوویی و دێرین هەست بە ئاسودییەکی زۆر دەکەن، ئومێدیشی خواست ئەو دۆستایەتیە لە مێژینەی نێوان کورد و چین و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی لە هەموو بوارێکی (بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵی و گەشت و گوزاریی) پەرەی زیاتریان پێبدرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، جگە لە باسکردن لە رێکارەکانی پێدانی ڤیزای وڵاتی چین، کە لەلایەن کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەوە، هەموو ئامادەکاریەک کراوە لەسەری ساڵی نوێوە لە هەولێر کاروباری پێدانی ڤیزای چین لە کونسوڵخانەی هەولێر بە هاووڵاتییان بدرێت، گفتوگۆ لە بارەی پڕۆژەی دروستکردنی پارێکێکی گەورە کرا، کە لە منزیکانە بەدیزاێنێکی سەردەمیانە و لەسەر شێوازی چینی و بە رووبەری (15 هەزار مەتر چوارگۆشە) لەلایەن کونسوڵخانەی چین و بە سەرپەرشتی پارێزگای هەولێر دەست بە دروستکردنی دەکرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، جگە لە دەستنیشانکردنی چەند شوێنێک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، پارێزگاری هەولێر، سوپاسی ئەو هەنگاوەی کونسوڵخانەی چینی کرد و کارەکەی بەرزنرخاند، کە لە داهاتوودا دەبێت بە یادگار و دیارییەکی جوانی وڵاتی چین بۆ هەولێری پایتەخت، ئەو جگە لەوەی دروستکردنی ئەم پارکە دەبێت بە پاڵپشت و هاوکار بۆ ژینگەیەکی تەندروست و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر.

کونسوڵی گشتیی وڵاتی چین، بە فەرمی پارێزگاری هەولێری بانگهێشت کرد بۆ سەردانیکردنی وڵاتی چین و پارێزگاکانی وڵاتەکەی و خواستی ئەوەی نیشاندا، کە هەولێر پایتەخت ببێت بە دەستەخوشکی یەکێک لە پارێزگاکانی وڵاتەکەی، لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر داوەتەکەی کونسڵی چینی قەبوڵ کرد و هیوای خواست لە نزیکترین دەرفەتدا بتوانرێت ڕێککەوتنی دەستە خوشکی هەولێری پایتەخت لەگەڵ یەکێک لە پارێزگاکانی وڵاتی چین واژۆ بکرێت.

 

دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی لەسەر بودجە دژی حكومەتی عێراق دەركرد
پێشت دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی لەسەر بودجە دژی حكومەتی عێراق دەركرد
بەهای دۆلار زیاتر دابەزی
دواتر بەهای دۆلار زیاتر دابەزی
ەیوەندیدار