دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی لەسەر بودجە دژی حكومەتی عێراق دەركرد



دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیارێکی سەبارەت بە بودجەی گشتی وڵات دژی حكومەتی عێراق دەركرد و جەختدەكاتەوە، كە دەبێت حكومەت ژمێرەی کۆتایی خەرجکردنی بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بکات.

ئەمڕۆ یەک شەممە، 12ی تشرینی دووەمی 2023، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق كۆبووەوە لەسەر سكاڵایەكی ڕائید فەهمی، سکرتێری حیزبی شیوعی عێراق، كە لەسەر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆماری كردبوو.

بەپێی داواكە، داوا لە دادگای فیدڕاڵی كراوە تاوەكو سەرۆك وەزیران ناچار بكات بەپێی وادەی یاسایی ژمێرەی کۆتایی بودجە ئامادە بکات بۆ هەموو ساڵێک بەر لە پەسندکردنی یاسای بودجەی گشتی ساڵی دواتر.

لای خۆیەوە، دادگای فیدڕاڵی داواكەی پەسەند كرد و بڕیاریدا بە پابەند كردنی سەرۆك وەزیران و حكومەتی عێراقی بە پێشكەش كردنی ژمێرەی كۆتایی بودجەی ساڵانە بە پەرلەمانی عێراق بۆ زانینی شێوازی خەرج كردنی بودجەی گشتی وڵات.

 

بڕیارێک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەرچوو
پێشت بڕیارێک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەرچوو
چین بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێم بڕیاریدا
دواتر چین بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێم بڕیاریدا
ەیوەندیدار