بەهای دۆلار زیاتر دابەزی



دوابەدوای ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنەكەی نێوان عێراق و ئەمریكا لەسەر پێدانی دۆلاری زیاتر و زیادكردنی بانكەكان، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی.

دوێنێ‌ شەممە، ڕێككەوتنی شاندی بانكی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بڵاوكرایەوە بۆ زیادكردنی باڵانسی پێشینەی پێنج بانکی عێراقی بۆ پرۆسەی حەواڵە و ئەمڕۆش دوای پەسەند كردنی ڕێككەوتنەكە و زیادبوونی بانكەكان بۆ 10 بانك، كە دۆلاریان لەلایەن ئەمریكاوە پێ‌ دەدرێت بەهای دۆلار دابەزی.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە، جارێكی دیكە بەهای دۆلاری ئەمریكی دابەزیوە و ئێستا 100 دۆلار بە 161 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهای دۆلار گەیشتە 167 هەزار دینار و دوو ڕۆژە بەهۆی دانوستانی عێراق و ئەمریكا بەهاكەی ڕووی لە دابەزین كردووە.

چین بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێم بڕیاریدا
پێشت چین بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێم بڕیاریدا
وەزارەتی پەروەردە مامۆستای وانەبێژی پێویستە
دواتر وەزارەتی پەروەردە مامۆستای وانەبێژی پێویستە
ەیوەندیدار