ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ڕەخنە لە سیاسەتی واشنتۆن دەگرێت



ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردووەتەوە کە سیاسەتی واشنتۆن بەرامبەر بە ململانێکانی فەڵەستین و ئیسرائیل هەڕەشەی زیانگەیاندن بە پێگەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕەپانی نێودەوڵەتی زیاد دەکات.

ڕۆژنامەکە لە زاری شرۆڤەکارانەوە بڵاویکردووەتەوە، ناڕازیبوون و توڕەییەکان لە ئەنجامی کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل زیاتر دەبێت، نەک تەنها بەرامبەر ئیسرائیل بەڵکو لە دژی ئەمریکاش، ئەمەش لە سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا ڕەنگدانەوەی هەبوو.

بەهۆی ئەو کارەی ئیسرائیلەوە ڕەخنەی زۆر لە سەرۆک وەزیران و دیپلۆماتکارانەوە گیرا، وەک چۆن زۆرێک ئاماژەیان بەوەدا کە هێرشەکان بە چەکی ئەمریکی ئەنجام دەدرێن.

مانگێک بەسەر شەڕی غەززەدا تێدەپەڕێت، هاوکات پاڵپشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل بەردەوامی هەیە، تەنانەت لە کاتێکدا ژمارەی کوژراوانی مەدەنی فەلەستینی زیاد دەکات، ئەمەش هەڕەشە لە پێگەی واشنتۆن لە ناوچەکە و دەرەوەی ئەو وڵاتە دەکات، چونکە قبوڵکردنی هێرش بۆ سەر کەمپەکانی پەنابەران و نەخۆشخانەکان و بیناکانی نیشتەجێبوون دەتوانێت کاریگەریی لەسەر ئەمریکا و پێگەکەی لە گۆڕەپانەکەدا بۆ ساڵانی داهاتوو لەناوببات.

ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە نیگەرانییەکان سەبارەت بە دابەزینی ژمارەی هاووڵاتیانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر پێش پەرەسەندنی ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل لەم دواییانە دەرکەوتووە، شیکاران دەڵێن، ئەگەری زۆرە بارودۆخی ئێستا لێکەوتەکان و پێگەی واشنتۆن لە ناوچەکە خراپتر بکات.

لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا دوو ماتۆڕسوار گیانیان لەدەستدا
پێشت لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا دوو ماتۆڕسوار گیانیان لەدەستدا
وەزیری نەوتی عێراق دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر وەزیری نەوتی عێراق دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار