لە هەولێر 12 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە كەرتی وەبەرهێنان تاپۆ دەكرێت



 

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە ھەولێر زیاتر لە ١٢٠ ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون ھەن و مۆڵەتیان لە وەبەرھێنان وەرگرتوە، بەبڕیاری حكوومەت پرۆسەی تاپۆكردنی ئەو یەكانە دەستپێكراوە و لیژنەیەكی تایبەتیش پێكهاتووە.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، لە ھەولێر زیاتر لە ١٢٠ ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون ھەن، مۆڵەتیان لە دەستەی گشتی وەبەرھێنان وەرگرتوە و ٥٦ پڕۆژەی وەبەرھێنان بە ھەموو پێكھاتەكانیەوە واتە شوقە و ڤێلاو خانوو .. خەڵكی تێدا نیشتەجێیە.

ڕاشیگەیاندووە، لیژنەیەك لە لایەنە پەیوەندارەكان پێكھاتووە بۆ تاپۆكردن و بەناوكردنی ئەو یەكانە و خەمڵاندنی بۆ دەكەن، بە بڕیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھەموو یەكەكانی نیشتەجێبوون لە كەرتی وەبەرھێنان تاپۆ دەكرێن.

وتیشی، “لە سنووری ھەولێر تا ئێستا 6 ھەزار و ٦٠٠ یەكەی نیشتەجێبوون بەناوكراون، 12 ھەزار یەكەی دیكەیش لە قۆناغی ئامادەكردنن بۆ بەناوكردن، پێشبینی دەكەین تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی بەناوكردن دوو ھێندە بەرزبێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ئەولەویەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئێستا بۆ پڕۆژەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵە، بە بڕیاری حكومەت پاڵپشتی ئەو پڕۆژانە دەكرێت لەو دوو كەرتەدا جێبەجێ دەكرێن، چونكە حكومەت دەیەوێ زیاتر كار لەسەر پڕۆژە ستراتیژییەكان بكات لە كەرتی وەبەرھێنان.

موقتەدا سەدر بۆ وڵاتانی ئیسلامی: سوپاکانتان بخەنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە
پێشت موقتەدا سەدر بۆ وڵاتانی ئیسلامی: سوپاکانتان بخەنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە
دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار