دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



لە ڕاگەیەندراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان دەنگۆی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی هەریری ڕەتکردەوە و داوای کرد بەرپرسیارانە مامەڵە بکرێت.

دژەتیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت” ئەمڕۆ شەممە 11ی تشرینی دووەمی  2023 لە چەند دەزگەیەکی میدیایی هەواڵێک بڵاو کرایەوە، کە گوایە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر. لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر شوێنی ئاماژە پێ کراو”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەنگی هەر تەقینەوەیەک مەرج نییە هێرش و بۆردومان بێت، دەشێ مەشق و ڕاهێنان یاخود ڕێکاری تایبەت بێت.

دژە تیرۆر لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە میدیاکان و میدیاکارانە دەکات بەرپرسانە مامەڵە بکەن و دڵنیابنەوە لە زانیارییەکان و دەڵێت” داواکارین لە دەزگە میدیاییەکان و میدیاکاران، بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ هەر جۆرە ڕووداوێکدا بکەن و نەبنە هۆکاری دڵەڕاوکێ لە لای هاووڵاتییان”.

لە هەولێر 12 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە كەرتی وەبەرهێنان تاپۆ دەكرێت
پێشت لە هەولێر 12 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە كەرتی وەبەرهێنان تاپۆ دەكرێت
یەكێتی مامۆستایان لەسەر هەژمار نەكردنی خوێندنی ئەمساڵ هەڵوێستی ڕاگەیاند
دواتر یەكێتی مامۆستایان لەسەر هەژمار نەكردنی خوێندنی ئەمساڵ هەڵوێستی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار