موقتەدا سەدر بۆ وڵاتانی ئیسلامی: سوپاکانتان بخەنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە



رێبەری رەوتی سەدر بەیاننامەیەکی لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بڵاوکردەوە کە لە وڵاتی سعودیە بەرێوەچوو کە تێیدا داوا لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات سوپاکانیان بخەنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

موقتەدا سەدر, رابەری رەوتی سەدر لە تۆڕی كۆمەلایەتی (ئێكس), ستایشی بەیاننامەكەی كۆبونەوەی ئەمرۆی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی كردووە, كە لە ریازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو، چەند پێشنیازێكیشی ئاڕاستەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كردووە, كە دیارترینیان, سوپای وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بخەنە حاڵەتی ئامادەباشیەوەو بایكۆتی ئابوری سەرتاسەری ئیسرائیل بكرێت و ناردنی نەوت بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ ئیسرائیل رابگیرێت.

هەروەها باڵیۆزخانەكانی ئیسرائیل دابخرێن و ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكان لەسەرجەم وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بە تاوان بناسێنرێت.

دەشڵێت:”ئەگەر غەزە بكەوێت كۆتایی ئەوانی تریشە

لە دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینەوە موقتەدا سەدر چەند جارێک داوای لە وڵاتانی عەرەبی کردووە کە هەڵوێستیان هەبێت و پێشتریش داوایکرد کە سنورەکانیان بۆ عێراقییەکان بکەنەوە تا هاوکارییەکانیان بگەیەننە غەززە.

ئاسایشی هەولێر پاشاو تۆپجی فەیسبوک دەستگیردەکات
پێشت ئاسایشی هەولێر پاشاو تۆپجی فەیسبوک دەستگیردەکات
لە هەولێر 12 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە كەرتی وەبەرهێنان تاپۆ دەكرێت
دواتر لە هەولێر 12 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە كەرتی وەبەرهێنان تاپۆ دەكرێت
ەیوەندیدار