سودانی بڕیاری پێدانی مووچەی بە منداڵانی نەخۆش دەركرد



سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە مووچەی فەرمانبەرێکی خۆتەرخانكراو و پاراستنی کۆمەڵایەتی پێ‌ دەدرێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەكردووە، محەمەد شیاع سودانی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، پێشوازی كردووە لە شاندێکی کۆمەڵەی چاودێری منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە، بە یاوەری ژمارەیەک منداڵی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە، لە بەغداوە و پارێزگارەکانی دیکە.

ڕاشیگەیاندووە، سەرۆك وەزیران جەختی لەسەر پابەندبوونی حکومەت کردەوە لە چوارچێوەی بەرنامە و ئەولەویەتەکانی کارەکەیدا لە کەرتی تەندروستیدا بۆ دابینکردنی چارەسەری پێویست، چاودێری و بەدواداچوون بۆ هەموو تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان، بەتایبەتی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە.

سودانی ئاماژەی بەوەدا کە “لە توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و بەشداریکردن لە پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ ئەم پۆلە منداڵانە ئەولەویەت دەدرێت، بە پێی بڕیارنامەی کابینەی حکومەت (٢٣٥٢٨) کە تێیدا هاتووە، کە ئەوان لە مووچەی فەرمانبەرێکی خۆتەرخانكراودا جێگیر بکرێن، بەبێ‌ ڕەچاوكردنی ڕێژەی کەمئەندامی، هەروەها بەشداریکردنیان لە مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتی، چونکە داواکارییەکانیان تا ئێستا هەزار داواکاریی تێپەڕاندووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “سودانی پێداچوونەوەی بە کارەکانی کۆمەڵەکەدا کرد لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی ئەخلاقی و ماددی، هەروەها گوێی لە دیارترین پێداویستییەکانی منداڵان و خێزانەکانیان گرت لە دابینکردنی پێداویستی و چارەسەرەکاندا. لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ ئاسانکاری بۆ کارەکانی کۆمەڵەکە و دابین كردنی پێداویستییەكان، چونکە نوێنەرایەتی کاری خۆبەخشی مرۆیی دەكەن”.

جەختی لەوە کردووەتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی تەندروستی، بە نوێنەرایەتی چواردە سەنتەری تایبەتمەند، جگە لە نەخۆشخانە حکومییەکان، بەردەوام بن لە فراوانکردنی دەستنیشانکردن، دابینکردنی چارەسەر و دابینکردنی هەموو جۆرە دەرمانێکی پێویست.

پزیشكێكی منداڵان ڕێنمایی دایكان و باوكان دەكات بۆ خۆپارێزی لە پەتای وەرزی
پێشت پزیشكێكی منداڵان ڕێنمایی دایكان و باوكان دەكات بۆ خۆپارێزی لە پەتای وەرزی
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار