سودانی: ناتوانین ئەو هەموو فەرمانبەرە لە كەرتی حكومی دابمەزرێنین



سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانی كردنەوەی پڕۆژەیەكی گەورەی كێڵگەی پەلەوەری ڕایدەگەیەنێت، ئاسایشی خۆراك دابین دەكات بە بەرهەمهێنانی 3 ملیار هێلكە و 340 هەزار تۆن گۆشتی مریشك لە ساڵێكدا و دەشڵێت: “ئەم پڕۆژەیە هێندەی سێ‌ وەزارەت هەلی كاری دابین كردووە بۆیە تەنها بەدیل كەرتی تایبەتە و ناتوانین ئەو هەموو فەرمانبەرە لە كەرتی گشتی دابمەزرێنین”.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتاری كردنەوەی پڕۆژەی تەواوكاری كێڵگەی پەلەوەری لە كەربەلا ڕایگەیاند، کەرتی کشتوکاڵ نوێنەرایەتی تەرکیزێکی بنەڕەتی بەرنامەی حکومەت دەکات و دەستمان کردووە بە کۆمەڵێک ڕێکار و بڕیار، جا چ بە پێکهێنانی لیژنەی پاڵپشتی، چ بە زیادکردنی سەرمایەی بانکی کشتوکاڵ، یان پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، لە کەرتی ڕووەک یان ئاژەڵداریدا.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم پڕۆژەیە زیادکردنێکی گرنگە بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستی خۆراکی مریشک و هێلکە لە بازاڕی عێراق، كە سوودی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە، کە لە ماوەیەکی پێوانەییدا جێبەجێ کراوە، کە لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە دەستی پێکردووە، لەسەر ڕووبەری ٢٥٠ هەزار دۆنم.

سەرۆک وەزیران وتیشی، “هەنگاوی گرنگمان ناوە لە دەستەبەرکردنی کەلوپەلەکانی پسووڵەی بەشەخۆراک و ئەوەی پەیوەندی بە ئاردەوە هەیە بە دابین كردنی گەنم، بەو پێیەی هەڵگرتنی پێویستمان هەیە بۆ دەستەبەرکردنی ئەم ماددە خۆراکییە گرنگە بەهۆی پلانی کشتوکاڵی و بەبازاڕکردنی سەرکەوتوو لە وەرزی ڕابردوودا”.

ئاشكراشی كرد، ئەمڕۆ لەبەردەم هەنگاوێکی کرداریداین لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراک بە بەرهەمهێنانی 3 ملیار هێلکە ساڵانە و 340 هەزار تۆن گۆشتی مریشک ساڵانە لەو بەرهەمەی، کە بازاڕی ناوخۆیی پێویستی پێیەتی، ئێمە لەسەر ڕێڕەوی ڕاستین بەرەو بەدەستهێنانی خۆبژێوی.

جەختیشی كردەوە، جگە لە کەرتی تایبەت هیچ بەدیلێک نییە، ئێمە وەک وڵات توانای ئەوەمان نییە هەموو فەرمانبەران لە كەرتی حكومیدا دابمەزرێنین، بەڵام ئەم پڕۆژەیە لە 9 هەزار ئەندازیار و تەکنیککار و پیشەوان کەمتر ناگرێتەوە، کە یەکسانە بە 3 وەزارەت.

وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوە دەدات
پێشت وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوە دەدات
خوێندكارانی 12ی ئامادەیی دەچنە پاڵ خۆپیشاندانی مامۆستایان
دواتر خوێندكارانی 12ی ئامادەیی دەچنە پاڵ خۆپیشاندانی مامۆستایان
ەیوەندیدار