خوێندكارانی 12ی ئامادەیی دەچنە پاڵ خۆپیشاندانی مامۆستایان



خوێندكارانی 12ی ئامادەیی بڕیاریاندا پچنە پاڵ خۆپیشاندانی مامۆستایان و داوای كەم كردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن یان گۆڕانكاری لە ساڵنامەی خوێندن دەكەن و جەختیشدەكەنەوە، كە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە دەمێننەوە.

خوێندکارانی ناڕازی پۆلی 12ی ئامادەیی بڕسیاریاندا ڕۆژی یەک شەممە بەرواری (12/11/2023) کاتژمێر (9:30) خۆپیشاندان ئەنجام بدەن لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا و داواکارن لە هەموو خوێندکارانی پۆلی 12 بەژدار بن بۆ داواکردنی مافەکانمان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی خوێندكارانی 12ی ئاماده‌ییدا هاتووه‌، “داوا ده‌كه‌ین هه‌وڵێك بدرێت له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران یان به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌نهه‌ج یاخود گۆڕانكاریكردن له‌ ساڵنامه‌ی خوێندن، هه‌روه‌ها مامۆستایان و خوێندكاران فشاری ده‌رونی نه‌كه‌وێته‌ سه‌ریان به‌تایبه‌تی خوێندكاران”.

دەشڵێن: “داواكارین له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان هاوكاری خوێندكاران بن ئه‌گه‌ر مافی خوێندكارانی ده‌وێت، ئێمه‌ له‌ پێناو مافه‌كانی ئێوه‌ دواكه‌وتوین و ئێوه‌ش هاوكارمان بن بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌كانمان”.

جەختیشیان كردۆتەوە، “بڕیارمان داوه‌ سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه‌ پشتیوانی مامۆستایان بین له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولامان تێكه‌ڵ نابین له‌گه‌ڵ مامۆستایان بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی هه‌ردولامان بگات و خوێندكاران له‌ سایدێكی شه‌قامه‌كه‌ و مامۆستایان له‌ سایدێكی شه‌قامه‌كه‌ پێكه‌وه‌ داوای مافه‌كانمان ده‌كه‌ین و ئێمه‌ هه‌تا نه‌گه‌ین به‌ مافه‌كانمان و وه‌ڵامی داواكانمان له‌لایه‌ن د. ئالان حه‌مه‌سه‌عید نه‌درێته‌وه‌ كۆڵناده‌ین و به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده‌ ده‌گرین، به‌ڵام به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوورین له‌ پشێوی و ئاڵۆزی”.

ئەمە لە کاتێکدا وەرزی دووەمی خوێندن لە دوای ٢٠/١ دەست پێئەکرێت و مەترسی ئەوەیان هەیە نەتوانن پڕۆگرامی خوێندن لەو ماوە كەمەدا تەواو بكەن، كە خوێندنی وەرزی یەکەم تەنها ٦ هەفتەی ماوە.

سودانی: ناتوانین ئەو هەموو فەرمانبەرە لە كەرتی حكومی دابمەزرێنین
پێشت سودانی: ناتوانین ئەو هەموو فەرمانبەرە لە كەرتی حكومی دابمەزرێنین
وادەی باران بارین دیاریکرا
دواتر وادەی باران بارین دیاریکرا
ەیوەندیدار