وادەی باران بارین دیاریکرا



شارەزایەکی کەشناسی وادەی باران بارین دیاریدەکات و دەڵێت” لە نێوان ڕۆژانى ١٥ تا ٢٥ـى ئەم مانگە باران بارین دەستپێدەکات”

سیروان ساڵح، شارەزاى بوارى کەشناسى بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، لە نێوان ڕۆژانى ١٥ تا ٢٥ـى ئەم مانگە کاریگەری دوو شەپۆلی بارانبارین لەسەر هەرێمى کوردستان دەردەکەوێت.

لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “بە پشتیوانی خودا لە ١٦ی ئەم مانگەوە هەتا کۆتایی مانگ زنجیرەیەک لە شەپۆلی ناوبەناوی باران و لێزمەی بەهێز ناوچە جیاوازەکانی باشوری کوردستان دەگرێتەوە”.

ئەو کەشناسە باس لەوەش دەکات، لەگەڵ گۆڕان لە بڕی شێ و پەستان ئەگەری لاواز بوون یاخود بەهێزبوونیان هەیە و بەمەش بەئەگەرێکی زۆرەوە پەڵەدەدات لە زۆرێک لە ناوچەکان .

خوێندكارانی 12ی ئامادەیی دەچنە پاڵ خۆپیشاندانی مامۆستایان
پێشت خوێندكارانی 12ی ئامادەیی دەچنە پاڵ خۆپیشاندانی مامۆستایان
ڕێككەوتنی عێراق و ئەمریكا بەهای دۆلاری دابەزاند
دواتر ڕێككەوتنی عێراق و ئەمریكا بەهای دۆلاری دابەزاند
ەیوەندیدار