بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا “چەند کاتژمێرێک لەمەرگەوە دوورین”



ئەمڕۆ شەممە، محەمەد ئەبو سەلمیە بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، بارودۆخی نەخۆشەکان و تەواوی دکتۆر و دانیشتوانی نەخۆشخانەکە لە ئاستێکی مەترسیداردایە و نەخۆشخانەکە ئاو و خۆراک و کارەبا و ئینتەرنێتی لێبڕاوە.

لەلێدوانێکدا ئەبو سەلمیە بە کەناڵی جەزیرەی قتەری ڕاگەیاند یەکەی چاودێری چڕ جارێکی دیکە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج. وتیشی، ئێمە چەند کاتژمێرێک لە مەرگەوە دوورین و بەبەرچاوی جیهانەوە دەمرین، ئێمە تەنها ژمارە نین ئێمەش مرۆڤین. باسی لەوەشکردووە، تەرمەکان هێندەزۆرن بەسەریەکدا کەتوون و کەڵەکە بوون و هەوڵدەدەن لەناوەوەی نەخۆشخانەکەدا بیاننێژن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نەخۆشخانەکە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ڕووبەڕووی بۆمببارانی ئیسرائیل بووەتەوە و دوێنێ مانگی سووری فەڵەستینی ڕایگەیاند قەناس بەدەستەکانی سوپای ئیسرائیل تەقەیان لە نەخۆشخانەکە کردووە و ژمارەیەک ئاوارەیان بریندار کردووە.

ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە  کە ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەردەوامیی هەیە بووە بەهۆی کوژرانی زیاتر لە ١١ هەزار فەڵەستینی کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم چەندە؟
پێشت نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم چەندە؟
سەڵاحەدین بەهادین: ناكرێت دەسەڵات بێ باك بێت لە ئاست وەستانی خوێندن
دواتر سەڵاحەدین بەهادین: ناكرێت دەسەڵات بێ باك بێت لە ئاست وەستانی خوێندن
ەیوەندیدار