سەڵاحەدین بەهادین: ناكرێت دەسەڵات بێ باك بێت لە ئاست وەستانی خوێندن



ئەمڕۆ ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان سەبارەت بە داواکاری مامۆستایان ڕایگەیاند، ناكرێت دەسەڵات هێندە بێ باك بێت لە ئاست وەستانی خوێندن و جێبەجێنەكردنی داواكاری مامۆستایان، ئێمە پشتیوانی لە خواست و داوای ڕەوای مامۆستایان دەكەین.

ئەمڕۆ شەممە، سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند، جەوهەری ژیانی كۆمەڵگە قوتابی و گەنجە، ناكرێت دەسەڵات هێندە بێ باك بێت لە ئاست وەستانی خوێندن و جێبەجێنەكردنی داواكاری مامۆستایان، ئێمە پشتیوانی لە خواست و داوای ڕەوای مامۆستایان دەكەین، پێویستە حكومەت و بەرپرسان سەرجەم داواكارییەكانی مامۆستایان جێبەجێ بكەن بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن درێژە بە ئەركی مامۆستایەتی بدەن و قوتابیان بگەڕێننەوە هۆڵەكانی خوێندن.

هاوکات سەبارەت بە دۆخی غەزە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایگەیاند، بەداخەوە كاولكاری و داگیركاری ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە و بەتایبەت هاوڵاتیان بەردەوامە، لە هەمان كاتیشدا ئەوەی لە غەززە ڕوو دەدات نمونەیەكی جوانە لە خۆڕاگری و ڕوبەڕوبوونەوە كە لە چلەكانەوە درێژەی هەیە و خۆڕاگری غەزە وێنەی نەبووە مەگەر سەردەمی ئەسحابەكان ڕوبەڕوبوونەوە و هێز و توانای لەو ڕادەیە هەبووبێت.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا “چەند کاتژمێرێک لەمەرگەوە دوورین”
پێشت بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا “چەند کاتژمێرێک لەمەرگەوە دوورین”
بارانێکی پچڕ پچر هەندێک ناوچەی عێراق دەگرێتەوە
دواتر بارانێکی پچڕ پچر هەندێک ناوچەی عێراق دەگرێتەوە
ەیوەندیدار