نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم چەندە؟



لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی زێڕ لە سەر ئاستی بازاڕەکانی جیهان نزمترین ئاستی بەخۆیەوە بینی و لەهەرێمی کوردستانیش نرخی زێڕ بۆ نزمترین ئاستی لە دوو مانگی ڕابردوودا دابەزی، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازارەکانی جیهاندا زیاتر دابەزی و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٣٧ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە هەرێم بە پێچەوانەوە نرخەکەی زیادی کردووە.

ئەمڕۆ شەممە، بەپێی دەرخستەی جیهانی نرخی زێڕ، بڕی یەک گرام زێڕ بە ٦٢ دۆلار و ٣١ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر ٦٢ هەزار و ٣٠٧ دۆلار و ٧٨ سەنتە.

لەهەرێمی کوردستان بە پێچەوانەوە، پاش ئەوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو نرخی زێڕ دابەزی، ئەمڕۆ بە تێکڕا نرخی زێڕ بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو هەزار دینار بەرزبووەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە و پەیوەندی نێوانیان راستەوانەیە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٠٠ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٦٠ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٨٠ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٢٠ هەزار دینارە

نرخی دۆلار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار دابەزی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا “چەند کاتژمێرێک لەمەرگەوە دوورین”
دواتر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا “چەند کاتژمێرێک لەمەرگەوە دوورین”
ەیوەندیدار