بارانێکی پچڕ پچر هەندێک ناوچەی عێراق دەگرێتەوە



ئەمڕۆ شەممە، شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ ئێوارە بارانێکی کەم و پچر پچر ناوچە جیاجیاکانی سوریا و رۆژئاوای عێراق بەرەو دهۆک دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری نیمچە ھەور ئەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا بارانێکی کەم و پچر پچر ناوچە جیاجیاکانی سوریا و رۆژئاوای عێراق دەگرێتەوە، بۆ کاتەکانی درەنگی شەو سنووری پارێزگای موسڵ و دھۆکیش دەگرێتەوە ماوەکەی کورتخایەن دەبێت و لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە کۆتای پێدێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ پلەکانی گەرما سبەی بەجێگیری دەمێنێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر بە ئاراستەی باکوری ڕۆژھەڵات.

سەڵاحەدین بەهادین: ناكرێت دەسەڵات بێ باك بێت لە ئاست وەستانی خوێندن
پێشت سەڵاحەدین بەهادین: ناكرێت دەسەڵات بێ باك بێت لە ئاست وەستانی خوێندن
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان گەیشتە ئاستێکی بەرز
دواتر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان گەیشتە ئاستێکی بەرز
ەیوەندیدار