هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان گەیشتە ئاستێکی بەرز



ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتەسەر بارهەڵگرێک کە ٤٠ کیلۆمەتر لە سنووری لوبنان و ئیسرائیلەوە دوورە، ئەمەش قووڵترین مەودای هێرشەکانە لەوەتەی جەنگ کەوتووەتە بەرەی نێوان هەردوو وڵاتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بارهەڵگرێکیان لە ناوچەی زەهرانی باشوری لوبنان بۆردومان کردووە، ئەوەش لەکاتێکدایە بارهەڵگرەکە لە یەکێک لە کێڵگەکانی مۆزدا سەرقاڵی کارکردن بووە و بەئامانج گیراوە، ئەم بەئامانجگرتنەی سوپای ئیسرائیل بە نوێترین بۆردومانی ئیسرائیل و هاتنەناوەوەی بۆ قوڵایی لوبنان دادەنرێت لەوکاتەوەی شەڕی سنووری نێوانیان لەگەڵ حزبوڵای لوبنانی دەستی پێ کردووە.

باس لەوەکراوە، تۆپخانەکانی ئیسرائیل لە زیاتر لە یەک شارۆچکەی سنووری لوبنان تۆمارکرا، وەک ڕامیا، ئەلدەهیرە و چەند شارێکی دیکەش.

تۆپبارانەکە دوای ئەوە دێت کە حیزبوڵا شەوی ڕابردوو پێنج هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئیسرائیل لەسەر سنوور.

دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە لە ۷ی تشرینی یەکەم، دوای هێرشێکی چاوەڕواننەکراو لەلایەن حەماسەوە، سنووری لوبنان و ئیسرائیل گرژی زیاتری بەخۆیەوە بینیووە و لایخۆیەوە حزبوڵڵا دەڵێت ٦٨ ئەندامی لەدەستداوە لەکاتی پێکدادانەکان لەگەڵ سوپای ئیسرائیلدا.

بارانێکی پچڕ پچر هەندێک ناوچەی عێراق دەگرێتەوە
پێشت بارانێکی پچڕ پچر هەندێک ناوچەی عێراق دەگرێتەوە
نرخی مریشک ٤ هەزار دیناری تێپەڕاند
دواتر نرخی مریشک ٤ هەزار دیناری تێپەڕاند
ەیوەندیدار