ژمارەی دۆسییەکانی سپیکردنەوەی پارە ئاشکرا کران



دادگای دەستپاکی عێراق، ژمارەی ئەو دۆسیانەی ئاشکرا کرد کە لە سپیکردنەوەی پارە و تاوانە ئابوورییەکان تۆمار کراون، و سزاکانی ئەو دۆسیانەی ڕوونکردەوە.

مەیسون محەممەد، دادوەری دادگای دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، کارەکانی دادگاکەیان پەیوەندی بە لێکۆڵینەوەی ئەو سکاڵایانەوە هەیە کە پەیوەستن بە دەستپاکی، تاوانە ئابوورییەکان و سپیکردنەوەی پارەوە، کە لە ساڵی ٢٠١٦وە دامەزراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ژمارەی ئەو سكاڵانەی ئەمساڵ پێشکەشکراون ٦٥٢ سکاڵابووە، لەنێویاندا ٢٩ سکاڵای پەیوەست بووە بە دۆسیەی سپیکردنەوەی پارە، ٦٢٣ سکاڵاش تایبەت بوون بە تاوانە ئابوورییەکان و پێشێلکردنی ئەرکەکانی کارکردن کە سزاکەی تا پێنج ساڵ زیندانیکردنە، وەک لە یاسای سزادانی عێراقیدا هاتووە”.

سەبارەت بە سپیکردنەوەی پارەش ئەو دادوەرە باسی لەوەکرد، “سپیکردنەوەی پارە، بریتییە لە کۆکردنەوەی نایاسایی بڕە پارەیەکی زۆر لە ئەنجامی چەندین کاری نایاسایی، وەک بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان یان بە قاچاخبردنی نەوت یان کەلوپەلی کۆن و شوێنەوار”.

وتیشی، تاوانەکانی سپیکردنەوەی پارە، ئەو تاوانانەن کە نامۆن بە کۆمەڵگەی عێراقی و نوێن، ئێستاش لە سەرەتای دەرکەوتنیاندان عێراق هەوڵی سنووردارکردن و چارەسەرکردنی دەدات.

ئەکاونتەکانی جیمەیڵ دەسڕدرێنەوە
پێشت ئەکاونتەکانی جیمەیڵ دەسڕدرێنەوە
ئەمڕۆ لە چەند گەڕەکێکی سنووری سلێمانی نەوت دابەشدەکرێت
دواتر ئەمڕۆ لە چەند گەڕەکێکی سنووری سلێمانی نەوت دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار