ئەکاونتەکانی جیمەیڵ دەسڕدرێنەوە


گووگڵ ڕایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمی داهاتووەوە، دەست بە هەڵمەتێک دەکات بۆ سڕینەوەی ئەو ئەکاونتانەی جیمەیڵ کە ماوەیەکی زۆرە لەلایەن خاوەنەکانیانەوە بەکارنەهێنراون.

گووگڵ نزیکەی ٦ مانگ لەمەوبەر ئاماژەی بەوە کرد،  دەست بە سڕینەوەی ئەکاونتە ناچالاکەکانی جیمەیڵ دەکات، ڕوونیکردەوە کە سڕینەوە کاریگەری لەسەر ئەو ئەکاونتانە دەبێت کە خاوەنەکانیان لانیکەم دوو ساڵ زیاترە بەکاریان نەهێناوە، بۆئەوەی ئەکاونتەکان نەسڕێنەوە خاوەنەکانیان دەبوو هەندێک هەنگاوی سادە پەیڕەو بکەن.

گووگڵ ئاماژەی بەوەکرد، پێش سڕینەوەی هەر ئەکاونتێکی جیمەیڵ، چەند ئاگادارکردنەوەیەک بۆ بەکارهێنەرەکەی دەنێرێت لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە یان بۆ ئەو ئەکاونتە ئەلیکترۆنییە پاشەکەوتانەی کە بەکارهێنەرەکە بە ئەکاونتی گووگڵەوە بەستوویەتییەوە.

هاوکات لە ماڵپەڕە فەرمییەکانیدا ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێوشوێنانە لەبەر هۆکاری ئەمنییە و ئەگەری زۆرە ئەکاونتە کۆن و ناچالاکەکان ببنە ئامانجی کەسانێک یاخود هاککەرەکان، بەهۆی ئەوەی ئەکاونتە ناچالاکەکان زۆرجار وشەی نهێنی کۆن یان دووبارە بەکارهێنراویان تێدایە کە دەتوانرێت هاک بکرێت.

مووچەی ٢٢ هەزار کەس دەبڕدرێت
پێشت مووچەی ٢٢ هەزار کەس دەبڕدرێت
ژمارەی دۆسییەکانی سپیکردنەوەی پارە ئاشکرا کران
دواتر ژمارەی دۆسییەکانی سپیکردنەوەی پارە ئاشکرا کران
پەیوەندیدار