هەڵمەتی قیرتاو كردن لە ڕۆژانی پشوو دەستی پێكرد



شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی بەهۆی پشوو و كەمی هاتووچۆی هاووڵاتیانەوە دەستیان بە قریتاو كردن كردووە.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی 10ی تشرینی دووەم، بەهۆی بوونی هاتووچۆی كەمتری هاووڵاتییان و شۆفێران لەسەر شەقامەكان، دەستكرا بە قیرتاوكردنی شەقامی تەنیشت پردی دووڕییانەكە كە پێش چەند ڕۆژێك كاری بڕینی بۆ كرابوو.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ هەینی پشووی ئاسایی فەرمانبەران و دامودەزگا حکومییەکانە، بەڵام تیمەکانی شارەوانی سلێمانی لە کارکردن بەردەوامبوون.

هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر هەر وشەیەک کە وتبێتمان یان نوسیبێتمان
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر هەر وشەیەک کە وتبێتمان یان نوسیبێتمان
بۆ پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ ڕوونكردنەوە دەدرێت
دواتر بۆ پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ ڕوونكردنەوە دەدرێت
ەیوەندیدار